هاوسه‌رۆكانی كۆمیته‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیك هه‌ڵبژێردران

ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیكی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، هاوسه‌رۆكانی ٩ كۆمیته‌ی هه‌ڵبژارد.

ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیكی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێیدا كه‌ له‌ شاری گرێسپی به‌ڕێوه‌چوو، له‌ژێر چه‌تری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا كۆمیته‌ و به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمیته‌كانی ده‌ستنیشان كردبوو.

ناوی هاوسه‌رۆكانی ٩ كۆمیته‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ هه‌ڵبژێردران، ئاشكرا كران:

ناوی كۆمیته‌ - ناوی هاوسه‌رۆك

كۆمیته‌ی كاروباری ناوخۆ - عه‌لی مسته‌فا حه‌جۆ و هێڤی ئیبراهیم مسته‌فا

كۆمیته‌ی په‌روه‌رده‌ و فێركاری - كه‌وسه‌ر دۆكۆ و ڕه‌جه‌ب مشلف

كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ خۆجێییه‌كان - جۆزێف له‌هدۆ و مه‌دیا بۆزان

كۆمیته‌ی ئابووری و كشتوكاڵ - سه‌لمان تۆفیق بارۆدۆ و ئه‌مه‌ل خه‌زیم

كۆمیته‌ی دارایی - وه‌ڵات حاجی عه‌لی و سه‌لوا سه‌ید

كۆمیته‌ی كولتوور - عه‌بدولستار شكاگی و ئایشه‌ عه‌لی ڕه‌جه‌ب

كۆمیته‌ی ته‌ندرووستی و ژینگه‌پارێزی - د. جوان مسته‌فا و خیتام خه‌لیل جلد

كۆمیته‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی - فاروق ماشی و بێریڤان حه‌سه‌ن

كۆمیته‌ی ژنان - سه‌رۆك جیهان خدرۆ

s.m