هاوسەرۆکانی نوێى مەسەدە هەڵبژێردران

لە کۆنگرەی سێیەمی ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە)دا ئەمینە عومەر و ریاز دەرار بە هاوسەرۆکانی نوێی مەسەدە هەڵبژێردران.

کۆنگرەی سێیەمی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) بە بەشداریی ٢٧٠ ئەندام، دوێنێ لە شاری تەبقا ساز درا.

پاش خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی بەرنامەی ئەنجوومەن هەڵبژاردن ئەنجام درا. لە ئاکامی هەڵبژاردنەکەدا هەریەک لە ئەمینە عومەر و ریاز دەرار بۆ هاوسەرۆکانی نوێی مەسەدە هەڵبژێردران.

ر.م