هاووڵاتیانی عەفرین: ئێمە بە زوترین کات دەگەڕێینەوە بۆ عەفرین

بە سەدان هەزار هاووڵاتی عەفرین کە لە بەر هێرشی داگیرکارانەی سوپای تورکیا وچەتکانی بە ناچاری کۆچبەری کانتۆنی شەهبا بونە، خۆیان بۆ ئەو ڕۆژە ئامادە دەکەن کە بگەڕێنەوە سەر ماڵ وحاڵی خۆیان.

بە سەدان هەزار هاووڵاتی عەفرین کە لە بەر هێرشی داگیرکارانەی سوپای تورکیا وچەتکانی بە ناچاری کۆچبەری کانتۆنی شەهبا بونە ، چاوەڕوانن کە بە زوترین کات بگەڕێنەوە بۆ سەر خاکی خۆیان. هاووڵاتیانی عەفرین لە لاێکەوە خۆیان دووبارە بە خکخستن دەکەن ولی لاێکی دیکەوە بە تێکۆشانێکی مەزن ژیانێکی نوێ بونیاد دەنێن.

کانتۆنی شەهبا بە سەدان کۆچبەری عەفرینی لە خۆ گرتووە ، کەچی تا ئیستا هیچ ڕێکخراویکی مرۆیی نێودەوڵەتی هاوکاری کۆچبەرانی نەکردووە. و بەریوەبەرانی کانتۆنی شەهبا بە دەرفەت و ئیمکانیاتی کەم هەوڵ دەدەن هاوکاری بگەێننە هاووڵاتیانی عەفرین.

"بە سەدان هەزار هاووڵاتی کۆچبەری شەهبا بوونە"

 لە سەر ناوی بەڕێوەبەرایەتی کانتۆنی شەهبا ، جیهان خدرۆ ، دەستنیشانی کرد کە دوابەدوای هێرشی سوپای تورکیای داگیرکەر بۆ سەرعەفرین بەسەدان هەزار هاووڵاتی مەدەنی بە ناچاری کۆچبەری کانتۆنی شەهبا بوونە.

جیهان خدرۆ ئاماژەی بە وە کرد کە کۆچبەرانی عەفرین لە دۆخێکی نالەباردا ژیانی خۆیان دەبەنە سەر، بەلام نایانەوێت لە عەفرین دوور بکەونەوە.

 جیهان خدرۆ وتی: هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بۆ سەر عەفری ئەمە دوو مانگە بەردەوامە. لەم دواییانەدا کە کۆمەڵکوژی و قڕکردنی هاووڵاتیان مەدەنی زیادی کرد، گەلی عەفرین بە ناچاری کۆچبەری کانتۆنی شەهبا بوون.

ئیستاکە بەسەدان هەزارهاووڵاتی عەفرین لە کانتۆنی شەهبادا لە ناو شەرت و مەرجێکی سەختدا ژیان دەکەن.

" یارمەتیەکان بەش ناکات"

 جیهان خدرۆ ئەوەی خستە ڕوو کە تاکو ئیستا لە هەرێمەکانی جەزیرە وفوراتەوە هاوکاری ڕەوانەی شەهبا کراوە  و لە درێژەدا وتی: لێرەدا ڕەوشێکی نالەباری مرۆیی هەیە، ئیمکانیاتی کانتۆنەکە بەش ڕێژێکی ئاوەها لە کۆچبەران ناکات، و ناتوانین وەڵامی پێداویستییەکانی گەل بدەینەوە.

تا ئیستا هیچ هاوکاریێکی مرۆیی لە لایەن ڕێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتیەکانەوە نەهاتووە،و ئەو هاوکارییانەی کە هاتووە لە لایەن هەرێمەکانی فورات وجەزیرە وە نێرداون. هاوکارییەکان زۆرتر نان، بەتانی ، جل وبەرگە بەلام هاووڵاتیان پێویستیان بە مادەی خۆراکی، دەرمان، خێوت وپێداویستی دیکەی ژیانی هەیە.

جیهان خدرۆ وتی: ئەمەوێت لە ڕێگای ئاژانسی هەواڵنێری فوراتەوە بانگەوازی خۆمان ئاراستەی ڕێکخراوەکانی هاوکارییە مرۆییەکان بکەین کە پشتگیری عەفرین بکەن گەلی عەفرین پێویستیان بە هاووکاری مرۆیی هەیە. زیاتر لە ٦٠٠ هەزار مرۆڤ بێ ماڵ وحاڵ بوون، لە ئیستادا پێویستی زۆرمان بە مادەی خۆراکی، وئاوی خواردنەوە ، جل و بەرگ،بەتانی، خێوت و دەرمان هەیە.

 قەرار وایە لە نێوان گوندەکانی فاتین-ێ و وەحشییە-ی کانتۆنی شەهبا کەمپێک بۆ هاووڵاتیان عەفرین درووست بکرێت.

بەڕیوەبەری کۆمینەکانی عەفرین عەبدول ڕەحمان ئیبۆ ، بۆ ئاژانسی هەواڵنێری فورات قسەت کرد و دەستنیشانی کرد ، گەلی عەفرین لە بەرئەوەی کە لە عەفرین دوور نەکەوێتەوە لە کانتۆنی شەهبا دەمێننەوە.

ئیبۆ وتی: ژمارێکی زۆر لە هاووڵاتیان لە دەرەوە ڕۆژ دەکەنەوە ، ئێمە لێرەدا خێوتەکانی خۆمان هەل دەدەین و تا سەرکەوتنی کۆتایی بەرخۆدان دەکەین.

هاووڵاتیانی عەفرین کە ئیستا لە کەنتۆنی شەهبا ژیان دەکەن بە رۆحێکی مەزن هاوکاری یەکتری دەکەن و چەند بنەماڵە پێکەوە لە ناو خانووێکدا ژیان دەکەن.

ک-ش