هاووڵاتیانی مەدەنی ئێدلب چۆل دەکەن

ئامادەکارییەکانی ڕژیمی سووریا بۆ ئۆپەراسیۆن لە ئیدلب کە چەتەکانی سەربەدەولەتی تورکیای تێدایە،بەردەوامە. ژمارەی ئەوکەسانەی کە لەترسی شەڕ، شاری ئیدلب بەجێ دەهێڵن ڕۆژبەڕۆژ زۆرتردەبێت. دەوترێت ژمارەیەکی زۆربەرەوە عەفرین وحەلەب هەڵهاتوون.

 

ڕێکخراوەی چاودێری مافی مرۆڤ-ی سووری ئاشکرای کرد کە لە ئێوارەی چوارشەمە هەتاکو ڕۆژی پێنج شەممە دانیشتوانی گوندەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیدلب بەرەوحەلەب وعەفرین هەڵهاتوون.

ڕامی عەبدولڕەحمان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرانسا وتی، " ئەو کەسانە بەرەو ڕۆژئاوای حەلەب وهەرێمی عەفرین دەڕۆن." ڕاگەیەنرا کە تەنیا لە ڕۆژی چوارشەمە ١٨٠ بنەماڵە هەڵهاتوون.

ڕژیمی سووریا بەرەبەیانی ئەمڕۆ باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیدلب-ی تۆپباران کرد. بە پێی زانیارییەکانی ڕێکخراوەی چاودێری مافی مرۆڤ لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانانە ٦ کەس برینداربوون.

'بە پێی زانیاری نەتەوە یەکگرتووەکان، ئۆپەراسیۆن لە ١٠ی ئەیلوول دەست پێبکات'

نەتەوە یەکگرتووەکان وهێزە ڕۆژئاواییەکان لەوباوەڕەدان کە ئەو ئۆپەراسیۆنە رێگە بۆکۆمەڵکوژیی مرۆیی خۆش بکات.

سافان دیمیستورا نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا  ڕایگەیاندووە کە ئۆپەراسیۆنی ئیدلب لە ١٠ی ئەیلوول/١٩ی خەرمانان دەست پێدەکات.

لەئەگەری ڕاست بوونی ئەو ڕاگەیەنراوەی دێمیستورا، ئۆپەراسیۆنەکە دوای کۆبونەوەی  ڕووسیا، ئێران وتورکیا کە لە ٧ی ئەیلوول لە ئێران بەڕێوە دەچێت دەست پێ بکات. کۆبونەوەکەی ٧ی ئەیلوول دەربارەی ئیدلبە.

وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوایلە سەر دۆخی ئیدلب داوای کۆبەنوەی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە.

ک-ش