هاووڵاتییانى عەفرین لە شەهبا سەردانى گۆڕستانى شەهیدانیان کرد

هاووڵاتییانى عەفرین لە شەهبا بە بۆنەى جەژنی رەمەزانەوە سەردانی گۆڕستانی گیانبەختکردوانى بەرخودانى سەردەمیانکرد.

هاووڵاتییانى عەفرین و بنەماڵەى شەهیدان بە بۆنەى جەژنی رەمەزانەوە ئێوارەى دوێنێ سەردانی گۆڕستانى شەهیدانی بەرخودانى سەردەم و کۆمەڵکوژییەکەى تەل رەفعەت کرد و مۆمیان داگیرساند.

یەکەم رۆژی جەژنیش بەسەردانی گۆڕستانى شەهیدان دەستیپێکرد.

هاووڵاتییانی عەفرین ئەم بەیانییە سەردانی گۆڕستانى شەهیدانى بەرخودانی سەردەمیان کرد.

بە ناوی ئەنجوومەنى بنەماڵەى شەهیدان لێدوانێک پێشکەشکرا و سەرەتا جەژنی رەمەزان لە عەبدوڵا ئۆجان رێبەری گەلی کورد و شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی پیرۆزکرا.

لە لێدوانەکەدا هاتووە، شەهیدان شکۆی گەلن و بە توندی لە دژی هێرشکردنە سەر گۆڕستانەکان دەوەستنەوە و توندوتیژیی دەوڵەتى تورک و چەتەکانى شەرمەزار دەکەن.

هاووڵاتییان لە گۆڕستانەکانى شەکرۆک و شیرانی بڵاوبونەوە و دەستیان بە جەژنە پیرۆزە کرد.

ژ.ت