هاوڵاتیانی کۆبانێ ساڵڕۆژی ڕزگاری شارەکەیان پیرۆز کرد

هاولاتیانی شاری کۆبانێ ساڵڕۆژی ڕزگاری شارەکەیان و دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لە شارەکەیان پیرۆز کرد.

بەبۆنەی ٥مین ساڵیادی ڕزگاری کۆبانێ لە دەستی چەتەکانی داعش و دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لە شارەکەیان بۆ شەشەمین ساڵ، هاولاتیانی شارەکە بە دەربڕینی خۆشی و ئاهەنگ ئەو ڕۆژەیان پیرۆز کرد.

خەڵکی شارەکە لە گۆڕەپانی شەهید عەگید کۆبوونەوە، کە لەم شەقامەدا لەنێوان شەڕڤانانی یەپەگەو یەپەژەو چەتەکانی داعش دا شەڕێکی سەخت ٥ساڵ پێش ئێستا ڕوویدابوو.

لە مەراسیمی پیرۆزباییەکەدا، کورد و عەرەب و نوێنەرانی پارتە سیاسیەکان و دامودەزگا کۆمەڵاتیەکان لە منبج و ناوچەکانی سەر بە گرێسپیشەوە بەشدارییان تێدا کرد.

فەرید عەتێ هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گشتی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، یەکێک بوو لەو کەسانەی کە بەشداری پیرۆزباییەکەی کرد، ئەمە جگە لە بەشداربوونی چەندین گروپی هونەری و میوزیک.