هاوڵاتییانی شاری عەفرین:بەردەوام دەبین لە خۆڕاگریماندا

هاوڵاتییانی شاری عەفرین کە بۆ هۆی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ئاوارەی گوندەکانی شەهبا و شێراوا بوون دەلێن، هەر چییەک رووبدات ئەوان بەردەوام دەبن لە خۆڕاگرییەکەیان.

هاوڵاتییانی عەفرین کە بە هۆی هێرش و داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک ئاوارەی گوندەکانی ناوچەی شەهبا و شێراوا بوون جەخت لەوە دەکەنەوە کە هەر چییەک روو بدات، ئەوان واز لە خۆڕاگرییەکەیان ناهێنن.

فەرید هامۆ کە یەکێکە لە هاوڵاتییانی شاری عەفرین و لە ئێستادا ئاوارەی ناوچەی شەهبا بووە دەلێت:"ئێمە بە هۆی هێرشەکانی ئەردۆغان و هاوکارانی، لە عەفرینەوە ئاوارە بووین و لە ئێستادا لە گوندەکانی شەهباو شێراوا نیشتەجێین و لە خۆڕاگریداین. لە هەر جێگایەک بێت، بەردەوام دەبین لە خۆڕاگرییەکانماندا. عەفرین شاری ئێمەیە، هەوڵەکانمان بۆ گەڕانەوەمانە بۆ عەفرین."

دایکێکیش بە ناوی لەیلا خەلیل لەسەر بەردەوامی خۆڕاگرییان دەڵێت، ئەوان سوورن لە سەر ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ عەفرین. ئەوە دوو ساڵە کە ئێمە لە گوندەکانی شەهبا و شێراوا لە خۆڕاگریداین. لەگەڵ ئەوەی زۆر سەختیش دەچێژن، بەڵام بەردەوامین لە خۆڕاگریدا."

نوری حەمۆ-ش کە هاوڵاتییەکی دیکەی شاری عەفرینە دەڵێت، ئێمە بە خۆڕاگری دەستمان پێکرد و ئەم خۆڕاگرییەشمان بەردەوام دەبێت. ئێمە هیچکات هێرشمان نەکردووتە سەر هیچ جێگایەک و مالی کەسمان تاڵان نەکرد. ماف هی ئێمەیە و ئەوانەی خاوەن مافن هیچ کاتێک تێک ناچن. تا ئەو رۆژەی مافەکانمان بەدەست دەخەین، بەردەوام دەبین لە خۆڕاگریدا."

ز.ش