ڕێپێوانه‌كه كه له لایه‌ن كۆنگره‌ی ستار ڕێكخرا و هه‌زاران كه‌س به‌شدارییان تێدا كرد، له به‌رده‌م بینای بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیك (ته‌ڤده‌م) ده‌ستی پێكرد و تا گۆڕه‌پانی شه‌هید بڵند به‌رده‌وام بوو.
له كاتی گه‌یشتنی خۆپشانده‌ران بۆ گۆڕه‌پانه‌كه، موونا یووسف به نوێنه‌رایه‌تیی كۆنگره‌ی ستار وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و سه‌رنجی خسته سه‌ر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له عه‌فرین. ناوبراو گوتی: «هێزه‌كانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه و گه‌لانی عه‌فرین به‌رخۆدانێكی مێژووییان له دژی داگیركه‌ران پیشان داوه و به‌م به‌رخۆدانه عه‌فرین ڕزگار ده‌كرێت.»
s.m