هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشه ئاسمانییه‌كانی توركیا ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند كه هێزه‌كانی گه‌ریلا به‌هۆی دوایین هێرشه ئاسمانییه‌كانی سوپای توركیا هیچ زیانێكیان پێنه‌گه‌یشتووه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند كه هێزه‌كانی گه‌ریلا به‌هۆی دوایین هێرشه ئاسمانییه‌كانی سوپای توركیا هیچ زیانێكیان پێنه‌گه‌یشتووه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له جۆله‌مێرگ و هێرشهئاسمانییهكانی سوپای توركیای داگیركه‌ر دژ به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه. له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه سوپای توركیای داگیركه‌ر هێرشێكی ئاسمانیی به‌رفره‌وانی كردووه‌ته سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا، به‌ڵام هێزه‌كانی گه‌ریلا هیچ زیانێكیان پێنه‌گه‌یشتووه.
ڕاگه‌یه‌ندراوی هه‌په‌گه:
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ئاگری و شه‌هید پیرۆزدا، هێزه‌كانمان له جۆله‌مێرگ دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر چه‌ند چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدان. زانیاری به‌رفره‌وان له‌وباره‌یه‌وه:
چالاكییه‌كانی جۆله‌مێرگ
١٦ی حوزه‌یران\٢٦ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٢٣:٣٠ هێزه‌كانمان هێرشیان كرده سه‌ر گردی خهرهگۆلێی ناوچه‌ی چه‌لێ و گورزی توندیان له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن دا. ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه.
١٧ی حوزه‌یران\٢٧ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٨ هێزه‌كانی یه‌ژا ستار (یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد) هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی دوژمن له‌سه‌ر گردێك كه ئه‌ركیان پاراستنی ئه‌منیه‌تی سه‌ربازگه‌ی بازهلێی ناوچه‌ی شه‌مزینان بوو. له ٣ قۆڵه‌وه ده‌ستڕێژیی گوله له سه‌نگه‌ر و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی دوژمن كرا. ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كانی ئه‌م چالاكییه ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه. هێزه‌كانی داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به ئۆبوس و هاوه‌ن بۆمبارانی هه‌رێمه‌كه‌یان كرد.
هێرشی ئاسمانی
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر ڕۆژی ١٦ی حوزه‌یران\٢٦ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٢٣ ده‌وروبه‌ری گوندی چه‌مچۆی هه‌رێمی زاپی سه‌ر به هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا، دوانیوه‌ڕۆی ١٧ی حوزه‌یران\٢٧ی جۆزه‌ردان-یش مه‌یدانی ئادلبهگی هه‌رێمی ئاڤاشینیان بۆردومان كرد. به‌هۆی بۆردومانه‌كه زیان به گه‌نم و ڕه‌زی گوندنشینانی ده‌وروبه‌ری گوندی چه‌مچۆ گه‌یشت.
له‌م هێرشه بهرفرهوانانهدا له دژی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا، هێزه‌كانی گه‌ریلا هیچ زیانێكیان پێنه‌گه‌یشتووه. ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیای داگیركه‌ر هه‌میشه قه‌ندیل له ڕۆژه‌ڤدا ده‌هێڵێته‌وه و له چوارچێوه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی شه‌ڕی تایبه‌تدا، له ڕێی مێدیای لایه‌نگری خۆی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه گوایه گه‌ریلا زیانی پێگه‌یشتووه. هه‌واڵی له‌م شێوه‌یه ڕاست نین. ئه‌و داگیركه‌رانه كه هه‌موو ڕۆژێك به ده‌ستی گه‌ریلاكانی ئێمه گورزی توندیان لێ ده‌درێت، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ڕێی هه‌واڵی درۆ كوژراوه‌كانی خۆیان له كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا بشارنه‌وه و بارودۆخی شكستی خۆیان بشارنه‌وه. ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئاكه‌په - مه‌هه‌په كه له بواری شه‌ڕ شكست دێنێت و ناگاته ئامانجی خۆی، له ڕێی پڕوپاگه‌نده‌ی شه‌ڕی تایبه‌ت هه‌وڵ ده‌دات خۆی به سه‌ركه‌وتوو پیشان بدات. بزووتنه‌وه‌ی ئێمه، بزووتنه‌وه‌یه‌كی ڕاشكاوه و هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ی له شه‌ڕدا ڕووده‌ده‌ن، وه‌كو خۆی بۆ ڕای گشتی ئاشكرایان ده‌كات. با گه‌له‌كه‌مان به هه‌واڵه درۆكانی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی فاشیستی ئاكه‌په - مه‌هه‌په هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێ.
s.m