هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر: ١٥ چه‌ته‌ی داعش كوژران
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١٥ چه‌ته‌ی داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی چه‌می فورات كوژراون. هه‌روه‌ها ٢ شه‌ڕڤان شه‌هید بوون و ٧ شه‌ڕڤانیش بریندار بوون.
قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ١٥ چه‌ته‌ی داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی چه‌می فورات كوژراون. هه‌روه‌ها ٢ شه‌ڕڤان شه‌هید بوون و ٧ شه‌ڕڤانیش بریندار بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (قه‌سه‌ده) ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیری ڕاگه‌یاند كه دژی چه‌ته‌كانی داعش له چوارچێوه‌ی «شه‌ڕی نه‌هێشتنی تێرۆر» له ده‌وروبه‌ری دێره‌زۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو ١٥ چه‌ته‌ی داعش كوژراون و ٥ بنكه‌یان ڕووخێنراون. قه‌سه‌ده ڕاشیگه‌یاند، ٢ شه‌ڕڤانیان شه‌هید بوون و ٧ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده:
به‌ره‌ی باغۆز
شه‌ڕڤانانی ئێمه هێرشێكی تێرۆریستانی داعشیان شكاند، له ئه‌نجامدا ٣ تێرۆریست كوژران و ته‌رمه‌كانیان كه‌وته ده‌ستی شه‌ڕڤانان. هێزه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی به فڕۆكه و مووشه‌ك له بنكه‌كانی تێرۆریستانیان دا. هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی هێرشی چه‌ته‌كاندا ٣ شه‌ڕڤانی ئێمه بریندار بوون.
شه‌ڕ له‌م به‌ره‌یه تا ئاماده‌كردنی ئه‌م ڕاپۆرته به‌رده‌وامه. تێرۆریستان چه‌كی قورس و تۆپی ئێس پی جی٩ به‌كاردێنن. هه‌ر له شه‌ڕی ئه‌م به‌ره‌یه‌دا له شوێنێكی دیكه شه‌ڕڤانێكمان شه‌هید بوو و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
به‌ره‌ی هه‌جین
هێزه‌كانمان لێره به‌رده‌وامن له دامه‌زراندنی خاڵ و بنكه‌كانیان. مینێك كه تێرۆریستان له‌م ناوچه‌یه جێگیریان كردبوو ته‌قییه‌وه. له ئه‌نجامدا ٢ شه‌ڕڤانی ئێمه بریندار بوون.
به‌ره‌ی به‌حره
تێرۆریستان هه‌وڵیان دا به ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هێرش بكه‌نه سه‌ر شه‌ڕڤانانی ئێمه، له ئه‌نجامدا شه‌ڕ هاته ئاراوه. شه‌ڕڤانان وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان دایه‌وه و هێرشی تێرۆریستانیان شكاند و ناچاریان كردن هه‌ڵبێن. له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا شه‌ڕڤانێكی ئێمه شه‌هید بوو و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
ئامار:
- ١٥ تێرۆریست كوژران.
- فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی له ١١ شوێنیان دا.
- ٥ بنكه‌ی تێرۆریستان ڕووخێنران.
- جیهازێكی جی پی ئێس كه‌وته ده‌ستی شه‌ڕڤانان.
- ٢ شه‌ڕڤانمان شه‌هید بوون و ٧ شه‌ڕڤانیش بریندار بوون.
s.m