هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناوداری کورد سەعید یوسف کۆچی دوایی کرد

سەعید یوسف هونەرمەندی بەناوبانگی رۆژئاوای کوردستان لە ئەستەنبول کۆچی دوایی کرد.

هونەرمەندی گۆرانیبێژی بەناوبانگی کوردی خەڵکی قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان، لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە ناوچەی زەیتین بورنوی ئەستەنبول کۆچی دوایی کرد.

بە پێی ئەو زانیاررییانەی لە خانەوادەی یوسفەوە گەیشتووەنەتە دەستمان، هونەرمەند سەعید یوسف بە هۆی شەڕی ناوخۆی سوریاوە خاکەکەی بەجێ هێشت و بەر لە سێ مانگ بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە براوەتە ئەستەنبول.

ئەسەد داش زاوای هونەرمەند سەعید یوسف لە نەخۆشخانە وتی، تەرمی هونەرمەند دەگەڕێندرێتەوە بۆ قامشلۆ، بەڵام بارودۆخ لە بار نییە بۆ ئەوەی تەرمەکە بگوازرێتەوە سەر زیدی خۆی.

داش وتیشی، پێویستە تەرمی هونەرمەند سەعید یوسف بگەڕێندرێتەوە بۆ قامشلۆ و بۆ ئەو مەبستەش دەبێت رێوشوێنی پێویست بگرێتە بەر.

ز.ش