هۆزەکانی ڕەقا و گرێ سپی: پشتیوانی قەسەدە دەکەین

ریشسپیی هۆزەکانی ڕەقا و گرێ سپی هێرشە قڕکەر و داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیان شەرمەزار کرد و پشتیوانیان بۆ هێزەکانی سوریا دیمۆکراتیک-قەسەدە دەربڕی.

بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشە قڕکەر و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، شێخ و سەرۆک هۆزەی شارەکانی ڕەقا و گرێ سپی لە گۆڕەپانی عەلەم کۆ بوونەوە و ڕایانگەیاند، ئەردۆغان بە درۆ و دەلەسە ئەو تاوان و کۆمەڵکوژییانەی لە باکور و ڕۆژهەلاتی سوریا ئەنجام دەدات، دەشارێتەوە.

شێخی هۆزی ئەل سەبغە محەمەج تری ئەل سوان ڕاگەیاندراوێکی خوێندنەوە.

'ئامانجی ئەردۆغان قرکردنی نەژادییە'

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی و ئەلنوسرە، کۆمەڵکوژییەکانی لەدژی مرۆڤایەتی لە باکور و ڕۆژهەلاتی سوریا جێبەجێ کرد. هەورەها وترا کە بە ئامانجی لەناوبردنی پرۆژەی نەتەوەیی دیموکراتیک و ژیانی هاوبەش کە لە ناوچەکە دوای لەناوچوونی داعش سەروەر بوو، چەتەکانی تورکیا قڕکردنی دەستەجەمعی و نەژادی ئەنجام دەدەن.

سەرۆک هۆزەکان لە ڕاگەیاندنەکەی خۆیاندا ئاماژەیان بەوەش کرد کە گەل بە هەموو پێکهاتەکانییەوە لەپشت تاکە هێزێکە کە نوێنەرایەتی ئیرادەی گەل و پاراستنی دەستکەوتەکانی دەکات، ئەویش هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)یە.

هەروها لێدوانەکانی ئەردۆغانیان بەدرۆ خستەوە کە دەڵێت دوژمنایەتییەکەی لەناوچەکە لەسەر داواکاری گەلی ناوچەکەیە. سەرۆک هۆزەکان ئاماژەیان بەوەش کرد کە ئەردۆغان دەیەوێت دەسەڵاتی عوسمانییەکان بژیێنێتەوە، لەبەر ئەوەشە خاکی سوریا داگیر دەکات.

بانگەوازی