هێرش لە دژی رژێمی سوریا؛ دەیان کەس کوژران

چەتەکانى قاعیدە لە ناوچەیەکى نێوان حەما و ئیدلب لە سوریا هێرشیانکردە سەر هێزەکانى رژێمی سوریا. بەهۆی ئەو ھێرشەوە زیاتر لە ٤٠ کەس لە هەردولا کوژراون.

رێکخراوی چاودێریی مافەکانى مرۆڤ لە سوریا کە بارەگاکەى لە لەندەنە رایگەیاند، سەرباری ئەوەى لە مانگی ئادارەوە لەو ناوچەیەدا ئاگربەست راگەیاندراوە، بەڵام  لە نێوان حەما و ئیدلب لە نێوان چەتەکانى حوراسئەدین، سەر بە قاعیدە و هێزەکانی رژێمی سوریا شەڕێکى قورس روویداوە و لەو شەڕەدا ١٩ سەربازی رژێم کوژراون.

راشیگەیاندووە، لەو هێرش و شەڕەشدا بەلانیکەمەوە ٢٢ چەتەی "جیهادی" کوژراون. چەتەکان هێرشیان کردبووە سەر ٢ گوندی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانى رژێمی سوریا، بەڵام دواى شەڕ و پێکدادانەکە چەتەکان کشاونەتەوە و نەیانتوانیوە گوندەکان کۆنترۆڵ بکەن.

ژ.ت