هێرشی داگیرکاری لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا- ڕۆژی نۆیەم

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە و شەرڤانان بەرخۆدانێکی مێژوویی نیشاندەدەن.

٢٢:٣٦

سەرێکانی لە ژێرتۆپبارانی چڕی سوپای تورکدایە

سەرێکانی-ی قەڵای بەرخۆدان لەژێرتۆپبارانێکی چری تۆپخانەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی دایە.

هێرشەکان بۆسەرنەخۆشخانەی سەرێکانی چڕبوونەتەوە.

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک بەرگری دەکەن، لە هێرشەکەدا وێڕای تۆپباران تانک و زرێپۆشیش بەکاردەهێنرێن.

٢١:٢٤

سوپای داگیرکەری تورک هێرش دەکاتە سەرنەخۆشخانەی سەرێکانی. فرؤکە سیخوڕییەکانی سوپای تورک بە سەرئاسمانی سەرێکانیدا دەسووڕێنەوە.  لە بەرەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سەرێکانی شەڕێکی سەخت لە ئارادایە.

دیمەنی نەخۆشخانەی سەرێکانی ئەمشەو

٢٠:٢٥

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک هاوڵاتیانی سڤیل لە گرێ سپی بۆردومان دەکات

فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە گوندی پیر حەبەش لە دوو هێرشدا لە رۆژئاوای گرێ سپی خانووی هاوڵاتیانی سفیلی بۆردومان کرد ، ئەوەش بووە هۆی بریندرابوونی دوو هاوڵاتی.

١٩:٠٤

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر گوندی خانێ-ی عەین عیسا-یان بۆردومان کرد. تا ئێستا سێ تەقینەوە ڕوویانداوە.

١٩:٠٣

شەڕڤانانی قەسەدە لە عەین عیسا، گوندی کەنداڵ و ناوچەی چەلەبییە-ی کۆبانێ سەرەتا لە هەرێمەکانی سەر بە گرێ سپی، گورزی قورسیان لە سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی وەشاند. شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک دوو زرێپۆش و ٣ ئۆتۆمبیلی سەربازیان تێکشکاند و هەموو ئەو چەتانەشیان کوشت کە لەناوی بوون.

١٩:٠٠

داڤید ساسۆلی، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا داوای کرد گوشارەکانی سەر تورکیا قورستر بکرێن.

١٨:٥٥

سوپای تورکی داگیرکەر بە تۆپ و هاوەن، سەرێ کانی-ی قەڵای بەرخۆدان بۆردومان دەکات.

١٩:٠٢

فەرماندەی قەسەدە: ڕێگەی نێودەوڵەتیی لەژێر کۆنترۆلی قەسەدە دایە

زریک، ئەو فەرماندەیەی قەسەدە کە فەرماندەی شەڕی نێوان ڕۆدکۆ و نێوان عەین عیسا و گرێ سپی-یە ڕایگەیاند، سوپای داگیرکەر بۆ ئەوەی کانتۆنەکانی جزیرە و فورات لە یەکتر داببڕێت، بە هەموو هێزی خۆیەوە هێرش دەکات، بەڵام قەسەدە هەموو هێرشەکانی تێکشکاندووە.

١٦:٥٨

هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماری زیانەکانی سوپای داگیرکەر و چەتەکانی لە هێرشکردنە سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند و ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ٥٠ چەتە و سەربازی تورک کوژراون و دوو تانک و ژمارەیەک زرێپۆش و ئۆتۆمبیلی سەربازیش تێکشکێندراون.

 

١٠:٣٦

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر نەخۆشخانەی سەرێکانی بۆردومان کرد.

١٠:٣٥

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشی نەخۆشخانەی سەرێکانی کرد. ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی بریندار لە نەخۆشخانەکەدا دەرمان دەکرێن.

١٠:٣٠

١٠:٢٠

٩:١٠

بەرخۆدانی سەرێکانی لە ڕۆژی نۆیەم دا بەردەوامە

٨:٣٧

دوێنێ خەڵکی ئەرجەنتین بۆ ڕۆژئاوا ڕژانە ناو شەقامەکان و داگیرکەری دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.

هەروەها دایکانی پلازا مایۆ نۆرا کۆرتیناس و نوێنەرانی کۆمەڵگای کوردی لە ئەرجەنتین بۆ ڕاگرتنی داگیرکەری دەوڵەتی تورک نامەیەکیان بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەرجەنتین نارد.

٧:٤٥

سوپای تورک گوندی ئالیای تل تەمر تۆپباران دەکات. شەڕ بەردەوامە

٧:٤٥

یوسف ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤدەم وتی، "پێش ئەوەی بەرپرسانی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی تورک لە ئەنقەرە کۆببنەوە، سوپای تورک و چەتەکانی ئەمشەو بە هەموو هێزێکیانەوە هێرش دەکەن.

٧:٤٤

فەرزاد جان ئەندامی دەستەی گشتی نەبەدەهە ڕایگەیاند، بە شەڕ ڕۆژئاوامان ئازاد کرد، بۆ ۆ ڕۆژئاوا دەمرین و دەیپارێزین.

٧:٣٦

کۆچەر بیرکار خاوەنی خەڵاتی بیرکاری هەڵوێستی بەرامبەر هێرشەکانی تورکی داگیرکەر دەربڕی.

٧:٣٦

هونەرمەندان ڕایانگەیاند، بە بێ یەکێتی و تێکۆشانی هاوبەش دەستکەوتەکان ناپارێزرێن و باسیان لە گرنگی کۆنفرانسی نەتەوەیی کرد.

٧:٣٥

لە گوندی خافیە یا عەین عیسا لە دوێنێوە شەڕێکی سەخت ڕوودەدات. هێزەکانی قەسەدە وڵامی هێزە تایبەتەکانی تورک دەدەنەوە و گورزی قوڕسیان لێدەدەن. ئۆتۆموبیلێکی سەربازی تێکشکێنرا و ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی کەوتە دەستی شەڤانانی قەسەدە.

٧:٣٤

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هەوڵیاندا دەربازی گوندی کەندالی گرێ سپی ببن، بەڵام هێرشەکان تێکشکێنران. لە شەڕدا ٧ داگیرکەر هاتن کوشتن و ژمارەیەکیش بریندار بوون.

٧:٣٣

لە گوندی مەناجیری سەرێکانی شەڕ بەردەوامە. فڕۆکەکانی جەنگی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکە بۆردومان دەکەن.

٧:٣٠

لە گوندی ئالیای سەر بە تل تەمر شەڕێکی سەخت ڕوویدا. شەرڤانانی قەسەدە گورزێکی قوڕسیان لە چەتەکانی دەوڵەتی تورک دا. فڕۆکە جەنگیەکان گوندی ئالیا بۆردومان دەکەن.