هێرشی داگیرکەران بۆ سەر گوندی ئاریدای تێکشکێنرا

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە شەوی چوارشەمەوە هێرش دەکەنە سەر گوندی ئاریدای گرێ سپی. هێرشی داگیرکەری لە لایەن قەسەدەوە تێکشکێنرا و داگیرکەرەک کوژرا.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرش دەکەنە سەر گوندی ئاریدای گرێ سپی.

هێرشی داگیرکەری لە لایەن قەسەدەوە تێکشکێنرا و داگیرکەرەک کوژرا و دوو داگیرکەریش برینداربوون.

پێشێلکردنی ئاگربەست و کۆمەڵکوژی خەڵکی مەدەنی

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەڵ رێککەوتنەکانی لەگەڵ ئەمریکا و ڕوسیا لەبارەی ئاگربەستەوە، بەردەوامی بە هێرشەکانی دەدات. بە هۆی هێرشەکانەوە بە دەیان منداڵ و خەڵکی مەدەنی شەهید و برینداربوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە لە ٣ی کانونی یەکەمدا ئاماری ٤٧ ڕۆژی هێرشەکانی راگەیاندبوو و ئاماژەی بەوەکردبوو، دەوڵەتی تورک ١٤٧ جار شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانی بۆردومان کردووە، زیاتر لە ١٢ جار بە فڕۆکەی شەڕی بیفڕۆکەوان هێرشی کردووە و لە ئەنجامدا ٦٨ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە. لە ١٧ی تشرینی یەکەمەوە و تا ٢ی کانوونی یەکەم ٢١٤ هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون.

٢ی کانونی یەکەم لە تەل ڕەفعەت دەوڵەتی تورک منداڵانی کردە ئامانج و لە ئەنجامی تۆپباراندا ١٠ کەس شەهید بوون کە ٨ کەسیان منداڵ بوون.

ف.ق