هێرشی داگیرکەران بۆ سەر گوندەکانی تل تەمر بەردەوامە

هێرشی هێزە داگیرکەرەکانی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆش بۆ سەر گوندەکانی تل تەمر بەردەوام بوو.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بێوەستان گوندەکانی تل تەمر تۆپباران دەکەن.

داگیرکەران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گوندەکانی داودیە و ئێریشای تل تەمریان تۆپباران کرد. زیانەکانی تۆپبارانەکە نازانرێت.

داگیرکەران لە ١٢ی مانگدا بە شێوەیەکی چڕ گوندەکانی ڕەشیدیە، قاسمیە، ڕەیحانیە، مەناخ، ئۆم ئەلکێف و عەزیزیەی تل تەمر و گوندەکانی دربۆ و کانەبیری هەمان هەرێمی تۆپباران کرد. هەروەها دوێنیش تۆپباران بەردەوام بوو.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی داعش و ئەلنوسرە لە ٩ی تشرینی یەکەمەوە دەستی بە هێرشی داگیرکردنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کردووە. لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ ئەمریکا و ڕووسیادا هەندێک ناوچەی داگیرکرد. بەهۆی هێرشی داگیرکەریەوە بە هەزاران هاوڵاتی مەدەنی ئاوارەبوون. بە پێی ڕاپۆرتی هەندێک ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆمەڵکوژی و تاوانی شەڕ ئەنجامدراوە. بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا ڕایگەیاندبوو، ‌دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر لە هێڕشەکانیدا چەکی کیمیایی و غازی فسفۆڕی قەدەغەکراوی بەکارهێناوە.

ف.ق