هێرشی داگیرکەران بۆسەر عەین عیسا تێكشکێنرا

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی بۆسەر گوندی دبس لە ناوچەی عەین عیسا لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدەوە تێكشکێنرا.

سوپای داگیرکەری تورک و گروپە چەتە هاوپەیمانەکانی لە کاتژمێرەکانی ئێوارەوە هێرشێکی فراوانیان کردە سەر گوندی دبس لە عەین عیسا.

شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە لە چوارچێوەی مافی خۆپاراستنی ڕەوادا وەڵامی هێرشەکانیان داوەو ئەو هێرشە تێکشکێنرا.

ڕاگەیەندراوە کە لەشەڕەکدا ٧ چەتە کوژران و ئۆتۆمبێلی دۆشکەلەسەریش تێکشکێنراوە.

ب.ش