هێرشی داگیرکەری لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا- ڕۆژی دوانزەیەم

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەردەوامە و شەرڤانان بەرخۆدانێکی مێژوویی نیشاندەدەن.

١٦:٥٥

٨:٢٠

لە سەر بانگەوازی دەفەند ڕۆژئاوا لە ئەوروپا لە ژمارەیەکی زۆری وڵاتان خۆپیشاندان ئەنجامدرا و هێرشەکانی داگیرکەری دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرد.

٨:١٩

ڕۆشنبیر و سەندیکای پارێزەرانی فەڕەنسا لەبارەی هێرشە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک نامەیەکەیان بۆ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا نارد.

٨:١٧

ئوزدەمیر: پێویستە یەکێتی ئەوروپا گۆشارەکانی بۆ سەر دەوڵەتی تورک زیاتر بکات

جانسوو ئۆزدەمیر وتەبێژی پارتی چەپ لە پەرلەمانی هامبۆرگ ڕایگەیاند، پێویستە یەکێتی ئەوروپا گۆشارەکانی بۆ سەر دەوڵەتی تورک زیاتر بکات

٨:١٧

یوکسەکدغ: لە ڕۆژئاوا خاوەن ماف و زۆردار دژی یەکتری شەڕ دەکەن

یوکسەکداغ ڕایگەیاند، لەوانەیە بەهێز بن، بەڵام مافدار نین. لە ڕۆژئاوا خاوەن ماف و زۆردار دژی یەکتری شەڕ دەکەن. دەسەڵاتی کۆشکی ئاکەپە و لۆبی شەڕ کە لە دەوری کۆبووتەوە، دەیانەوێت بە زۆر وەک مافی خۆیان نیشان بدەن، بەڵام ناتوانن.

٨:١٦

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەرێوەبەریی کەجەکە ڕایگەیاند، دەولەتی تورک دەیەوێت کورد قڕ بکات و لەدژی داگیرکەری و قڕکردن پێویستە گەلی کورد بە هەموو شێوەیەک بەرخۆدان بکات و لە وڵاتەکەی نەچێتە دەرەوە.