هێرشی دەوڵەتی تورک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزارکرا

بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی دەوڵەتی تورک لە کۆبانێ کە ٣ ژن شەهیدکران، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە هەزاران کەس دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.

دەوڵەتی تورک ڕۆژی سێشەمە ٢٣ی حوزیەران لە گوندی هەلینجی کۆبانی بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بۆمبهەڵگرەکانی هێرشی ئەنجامدا و لە ئەنجامدا زەهرا بەرکەل و هەبوون مەلا خەلیل ئەندامانی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە هەرێمی فورات و خاوەنی ماڵەکە ئەمینە وەیسی شەهید کران.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (چوارشەمە) لە هەرێمەکانی فورات و جزیر بە هەزاران کەس دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.

چالاکوانان بەرەو باڵەخانەی ناوەندی نەتەوە یەکگرتووەکان لە قامشلۆ ڕێپێوانیان ئەنجامدا و کۆبوونەوە و پانکارتی 'خوێنی شەهیدەکانمان و هاواری منداڵەکانمان لێپرسینەوەتان لەگەڵ دەکەن' بەرز کرانەوە.

چالاکوانان هەروەها داویانکرد بەهۆی تاوانەکانی کە لە باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامیداوە، لێپرسینەوە لە دەوڵەتی تورک بکرێت.

پێشبینیدەکرێت سەرلەئێوارەی ئەمرۆ لە هەرێمەکانی تری باکووری و ڕۆژئاوای سوریا لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە دەیان هەزار کەس بڕژێنە ناو شەقامەکان.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری هەرێمی فورات لەبارەی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بۆمبهەڵگرەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر گوندی هەلینجی کۆبانێ کە ٣ ژن شەهید بوو، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ئەوەی لە کاتێکدایە لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری هەرێمی فورات هێرشی تیرۆریستی دەوڵەتی تورکی بۆسەر گەلی کۆبانی شەرمەزار کرد و باسی لە بەرپرسیاری ڕووسیا کرد، لەبەرئەوەی بەپێی ڕێککەوتنێکی ٧ مانگ لەمەوبەر ڕووسیا بەرپرسی ئارامی و ئاسایشی هەرێمەکەیە.

بەڕێوەبەرایەتیەکە داوای لە ڕووسیا کرد کە بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ بکات و لەدژی هێرشی تیرۆریستی دەوڵەتی تورک بۆسەر گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بووەستێتەوە.

بەرێوەبەرایەتی خۆسەری هەرێمی فورات هەروەها داوای لە ئەمریکا و هاوپەیمانان کرد کە ئەرکیان جێبەجێ بکەن و هەوڵی ڕاگرتنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بدەن.

ف.ق