هێرشی چەتەکان لە بەرەی شەڕی باغوز لە دێرەزۆر تێکشکێنرا

شەڕڤانانى یەپەگە و یەپەژە لە بەرەی شەڕی باغوز لە دێرە زۆر هێرشێکى چەتەکانیان تێکشکاند. لە ئەنجامی روودانی شەڕێکى قورسدا، هێرشی چەتەکان تێکشکێنرا و ئۆتۆمبێلەکانی چەتەکانیش تەقێنرایەوە.

پێشڕەویى شەڕڤانانى قەدەسە و یەپەگە / یەپەژە لە دێرەزۆر بەردەوامە. قۆناغی کۆتایى هەڵمەتى گەردەولولی جزیر بە ناوی "شەڕی کۆتایهێنان بە تیرۆر" بەهەموو خێرای و هێزى خۆیەوە لە دژی چەتەکان بەردەوامیى هەیە.

شەڕڤانان دوێنێ لە بەرەى شەڕی باغوز لە دێرەزۆر هێرشێکى چەتەکانیان تێکشکاند. لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەکانی چەتەکان تێکشکێنرا و چەندین چەتەش کوژران.

ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانى پاراستنى ژن (یەپەژە) ڤیدیۆی تێکشاندنی چەتەکانى لە بەرەی شەڕی باغوز بڵاوکردەوە.

ر.م