هێرشێکى چەتەکان بۆ سەر منبج تێکشکێنرا

شەڕڤانانى ئەنجوومەنى سەربازیى منبج ئامادەکاریى هێرشێکى چەتەکانیان تێکشکاند.

شەڕڤانانى ئەنجوومەنى سەربازیى منبج ئامادەکاریى هێرشێکى چەتەکانیان تێکشکاند.

ئێوارەى دوێنێ گروپێکى پێکهاتوو لە ٤ چەتە هەوڵیاندابوو هێرش بکەنە سەر خاڵێکى پشکنینى ئەنجوومەنى سەربازیى منبج، بەڵام شەڕڤانان ئەو هەوڵەیان بۆ ئەنجامدانى هێرش تێکشکاند.

بەو هۆیەوە چەتەیەک کوژراو و ئەندامانى ئەنجوومەنى سەربازی منبجیش بۆ دەستگیرکردنى ٣ چەتە هەڵهاتووەکەى تر، دەستیان بە کێوماڵێکى فراوانى ناوچەکە کردووە.