هێرشەکان بۆ سەر گوندەکانی سریان و ئاسورییەکان بەردەوامە

هێرشەکان بۆ سەر گوندەکانی ئاسوری و سریانییەکان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە.

سەرۆککۆماری تورک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ کۆبوونەوەیەکی کردبوو، لەوێ بانگەشەی ئەوە دەکات مافی مەسیحییەکانی باکور و ڕۆژهەلاتی سوریا دەپارێزێت. بەڵام بۆردومانی گەلانی مەسیحی بەردەوامە.

منداڵانی بنەماڵە ئەرمەن، ئاسور، سریان و کلدانەکان کە لە سەردەمی قڕکردنی ئەرمەنییەکان و کۆمەڵکوژییەکەی سەیفۆ لە تورکیا و باکوری کوردستانەوە ئاوارە ببون، لە کەناری ڕووباری خابوور بۆ خۆیان گوندیان دروست کردبوو. دەوڵەتی تورکی داگیرکەری لە هێرشکردنە سەر ئەو گوندانە بەردەوامە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ئەلقاعیدە، داعش و نوسرە و پاشکۆکانی لە دوێنێوە گوندەکانی تەل تەویل، مەزرا گەبرۆ، قاسمیە، ڕەیحانیە، ڕەشیدیە، ئوم ئەلخەیر و ئەربەعین-ی کردوەتە ئامانج.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەیەویت شاری تەل تەمر داگیر بکات. هێزی داگیرکەرەکان لە ڕۆژهەڵاتی شار هەتا هێڵی زرگان لە هێرشکردن بەردەوامن. لە هێڵی ئالیا هەتا باکوری شار بۆ سەر گوندەکانی ئەربەعین، ئەرشیا، سوکرا هەمرا، ئوم ئەلخەیر، داودیە، عەزیزیە، قاسمیە، ڕەیحانییە و ڕەشیدییە هەتا هێڵی دردارا هێرش بۆ سەر گوندەکان بەردەوامە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە گوندەکانی قاسمیە، ڕەشیدیە و ڕەیحانیە ماڵەکانی هاوڵااتیان تاڵان دەکەن و کەلوپەلەکانیان دەدزن.

هێزی ئاسوری و سریانەکان بەرخۆدان دەکەن

ئەنجومەنی سەربازی سریان و پارێزەرانی خابوور لە بەرامبەر داگیرکاریی بەرخۆدان دەکەن. لە ١٣ی تشرینی دووهەمەوە هەتا ئێستا ٥ شەڕڤانی ئەنجومنی سەربازی سریانەکان شەهید بوون و ٣ شەڕڤانیش بەدیل گیراون.