'هێرشەکانی دژی رۆژئاوا، لە هەمان کاتدا لە دژی ئازادیی ژنانە لە سەرتاسەری جیهان

پارێزەرانی مافی ژنانی فێمینیست لە جیهان و چەندین چالاک و زانیار تیشکیان خستە سەر ئەوەی پاراستنی شۆڕشی رۆژئاوا بۆ دوارۆژی ناوچەکەو مرۆڤایەتی گرنگە.  

ژنانی تێکۆشەر لە ئەمریکار و هەنگاریا و هرڤانستان و بەریتانیا رایانگەیاند ئەوان لەگەڵ شۆڕشی رۆژئاوادان و لە هەمان کاتدا هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکییان رسوا و شەرمەزار کرد. ژنان جەختییان کردەوە کە ئەو هێرشانە لە هەمان کاتدا لە دژی ئازادی ژنانیشە و وتیان,  خۆڕاگریی ژنان لە رۆژئاوای کوردستان بۆ هەموو ژنانی جیهان، سەرچاوەی سوودوەرگرتنە.

سۆفیا ئادام و راهیلە گوپتا و ئانیتا لونیج و دکتۆر جۆهاننا رحا و جانەت بیەهل بۆ ئاژانی هەواڵی فورات قسەیان کرد.

سۆفیا ئادام دەلێت:" ئێمە شاخین بۆ گەلی کورد. بەڵام کاتێک مرۆڤ لە لایەکی دیکەوە تەماشای بابەتەکە دەکات، ئەو کاتە مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کورد و رۆژئاوا شاخن بۆ هەموومان. رۆژئاوا دوارۆژی هەموومانە. لە هەنگاریا کاتێک پشتیوانی خۆمان پیشاند دەدەین، تەنها بە هۆی قڕکردنی گەلانی رۆژئاو نییە، بەڵکو ئامانجمان پاراستنی روانگەیەکی سیستماتیکی یەکسانی کۆمەڵایەتی و ژینگەپارێزییە."  

ئادام رایگەیاند کە ئەوان ناچارن رۆژئاوا بپارێزن و وتی:" هەروەها ئێمە ناچارین فێر ببین کە وڵاتانمان لە لایەن ژنانی ئازادەوە دەتوانن ئازاد ببن. ماوەیەکە کۆنسەی ژنان لە هەنگاریا بۆ پشتیوانیی لە رۆژئاوا دروست بووە و ژنانی رۆژئاوایان کردووە نمونە بۆ خۆیان. من پشتیوانی خوشکانی یەپەژە-م کە لە ئێستادا لە ناو شەڕدان و سیاسەت دەکەن و لە دژی داگیرکەریی هەڵساونەتە سەر پێ. هەروەها کاروخەباتی پزیشکی و کۆمەڵایەتی و مەدەنی بەڕێوە دەبەن."

راهیلا گوپلا نووسەر و رۆژنامەنووس و چالاکیی مافی ژنان لە لەندەن، رایگەیاند لە ساڵێ ٢٠١٦ دا سەردانی رۆژئاوای کوردووە و وتی:" کاتێک بینیم لەناو ئەو بارودۆخە ناهەموارەو تێکۆشانەی دژی داعشدا، لە ریزەکانی پێشەوەی شۆڕشدا ژنان گەشە دەکەن، ئەو کاتە بڕیارم دا کە پشتیوانیی لەم شۆڕشە بکەم."

گوپتا تیشکی خستە سەر ئەوەی بە بینینی رۆژئاوا ئەو تێگەیشت کە دەتوانرێت جیهانێکی جیاواز بونیاد بنرێت و وتی:" ئەو بەرپرسیارێتییە لە ئەستۆی ئێمەدایە کە نەهێڵین ئەزمونی رۆژئاوا تێک بچێت."

ئانیتا لونیج لە زانکۆی سپلەت-ی هیرڤاتیسانیش رایدەگەیێنێت کە پێویستە ئەوان هەوڵ بدەن ببن بەو شاخانەی کورد دەپارێزن و دەڵێت:" چونکە کورد نوێنەرایەتی پاراستنی پیرۆزییەکانمان دەکەن. ئەگەر ئێمە ئێستا لە دژی داگیرکردنی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەنگمان بەرز نەکەینەوە، خۆمان لە جێگایەکدا دەبینینەوە کە ژیانی مرۆڤ و نرخەکانی مافی مرۆڤ بنپێ دەکرێن. هیوادارم کە هەموومان بە یەکەوە نەهێڵین ئەمە روو بدات."

دکتور جۆهاننا ریحا لە زانکۆی کامبریگە رایگەیاند، کردەوە دڕندانەکانی تورکیا لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کاریگەرییەکی خراپی لەسەر ژیانی ئاشتییانەی ناوچەکە دروست کردووە و وتی:" بە سەدان هەزار کەس ناچار بوون کۆچبەر ببن."

ریحا هەروەها تیشکی خستە سەر ئەوەی پڕۆژەی ئازادیی ژنان و دیمۆکراسیی لە رۆژئاوای کوردستان، لە دژی تاریکی و شەڕە بەردەوامەکانی جیهان، بەدیلێکی رادیکاڵ پێشکێش دەکات و وتی:" هێرشەکە دژی خۆبەڕێوەبەردنی گەلی کورد لە راستیدا دژ بە دواڕۆژی هەموومانە."

جانەت بیەهل نووسەر و هونەرمەندی بواری گرافیک لە بۆرلینگتۆنی ئەمریکا، باس لەوە دەکات، ئەوەی بەسەر کورد و عەرەب و کرستییانەکانی باکور و رۆژهە ڵاتی سوریادا هات، نایەکسانی و بێدادییەکی مێژووییە و وتی:"شتێکیان ئەنجام نەداوە مافی ئەوەیان هەبێت، بە پێچەوانەوە، قەسەدە لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان، لە دژی داعش باشترین هاوکار بوو. شەڕڤانانی قەسەدە نەک تەنها کاریگەرییان هەبوو، بەڵکو بە چاونەترسی و بە ئیرادە و بە سەربەرزانە شەڕیان کرد. مافی ئەوانە کە هەموو جیهان سپاسییان بکات."

ز.ش