هێرشەکەی سەر منبج تێکشکێندرا

شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی باب و منبج، بە خۆڕاگرییەکی پۆلایینەوە، هێرشێکی گروپی چەتەکانی 'کالکان فورات'یان بۆ سەر گوندەکانی باکوری رۆژهەڵاتی منبج تێکشکاند.

چەتەکانی 'قەلغانی فورات' کە سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکن، بە چەکی قوڕس هێرشیان کردە سەر بەرەی گوندی ئەریمای نزیک لە گردی کۆرهیۆک.

شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی باب لە چوارچێوەی مافی خۆپاراستندا، وڵامێکی توندی هێرشی چەتەکانیان دایەوە و هێرشەکەیان تێکشکاند. هاوکات لە چەند شوێنێک جار جار شەڕ و پێکدادان روودەدات.

لە لایەکی دیکەوە چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس هێرشی گوندی تۆخای سەر بە منبجیان کرد. دوو سەربازی رژێمی سوریاش بە گوللەی قەناسی چەتەکانی دەوڵەتی تورک کوژران.

هاوکات چەتەکان هێرشیان کردە سەر خاڵە سەربازییەکانی رژێمی سوریا لە دەوروبەری گردی سەیادای منبج. شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبجیش وڵامی توندی هێرشەکانیان دایەوە و چەتەکان بە ناچاری کشانەوە.

ز.ش