ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا لایه‌نی كه‌م ٦ سه‌ربازی توركیای داگیركه‌ر كوژراون.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه: هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر چالاكییان ئه‌نجامدان. زانیاری به‌رفره‌وان ده‌رباره‌ی ئه‌و چالاكییه‌كان وه‌هایه:
له بارزان سه‌ربازێك كوژرا
١٣ی ئاب\٢٢ی گه‌لاوێژ كاتژمێر ١٨:٢٠ له هه‌رێمی بارزان-ی باشووری كوردستان له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر كه له ناوچه‌ی ته‌پێ خوه‌دێ بوو، چالاكییه‌ك ئه‌نجامدرا. گورزی توند له سه‌نگه‌ر و حه‌شارگه‌كانی سه‌ر گرده‌كه درا و سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا. سوپای توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به كۆپته‌ری جۆری سكۆركسی كوژراو و برینداره‌كانی خۆی له ناوچه‌كه هه‌ڵگرتنه‌وه.
چالاكیی دژ به كاروانێكی سه‌ربازی له گه‌ڤه‌ر
هێزه‌كانی یه‌ژا ستار (یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد) ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ٢٠:٤٠، له دژی كاروانێكی ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی سوپای توركیای داگیركه‌ر كه له جۆله‌مێرگه‌وه ده‌چوو بۆ ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ر، له گوندی شێماش چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا ده‌ستڕێژیی گوله له هه‌موو ئۆتۆمبێله‌كانی كاروانه‌كه كرا و گورز له ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆشی جۆری كیرپی درا. ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌و چالاكییه‌دا كوژران و بریندار بوون ڕوون نه‌بوویه‌وه.
چالاكی له دژی سه‌ربازانی توركیا له باشووری كوردستان
١٤ی ئاب\٢٣ی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانمان له دژی داگیركه‌ران له‌سه‌ر گردی شه‌هید مونزور-ی باشووری كوردستان چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. گورزی توند له سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن له‌سه‌ر گرده‌كه درا. ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بوویه‌وه.
له گردی عه‌لی شێر سه‌ربازێك كوژرا
هه‌مان ڕۆژ كاتژمێر ١٢:٥٠، هێزه‌كانی یه‌ژا ستار له دژی سه‌ربازانی سه‌ر گردی عه‌لی شێر له ناوچه‌ی گه‌ڤه‌ری جۆله‌مێرگ چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنییان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا.
له ٢ قۆڵه‌وه له سێرت چالاكی كرا؛ ٤ سه‌رباز كوژران
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستا-دا، له ١٤ی ئاب\٢٣ی گه‌لاوێژ كاتژمێر ١٤ له سوپای توركیایان دا له‌سه‌ر گردی شه‌هید جانخورت له ناوچه‌ی هه‌ره‌كۆل-ی سێرت. له ٢ قۆڵه‌وه گورزی توند له هێزه‌كانی دوژمن درا و ٤ سه‌ربازی دوژمن كوژران. سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دوای چالاكییه‌كه به كۆپته‌ری جۆری سكۆرسكی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كانی خۆی له ناوچه‌كه هه‌ڵگرته‌وه.
s.m