هێزی ڕزگاری عەفرین: دوو چەتە کوژران

هێزی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند لە ٢٧ ئەم  مانگە لە چالاکیکی نێشان شکێنی هێزەکانیاندا دوو چەتەی داگیرکەر کوژراوان و درۆنێکی داگیرکەر تورک تێک شکێندراوە.

 ‌هێزی رزگاری عەفرین(HRE) دەربارەی چالاکیەکانیان بڵاوکراوەیکی ڕاگەیاند.

لە بڵاوکراوەکەی ئەو هێزەدا ئاماژە بەوەکراوە  لە ٢٧ ئەم مانگە لەناو شاری عەفرین چالاکێکی تەقینەوە ( سابۆتاژ ) لەدژی سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی  ئەنجامدراوە، ئۆتۆمبێلێکی هێزی داگیرکەر کراوەتەوە ئامانج و تێک شکێندراوە.

هەر بەپێ لێدوانکە ٢٨-ی ئەم مانگە هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە نێوان گوندەکانی ڤڵا قادێ و بەڕادێی سەر بە ناوچەی شەڕا درۆنێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان تێک شکاندوە کاتێک بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاوەتەوە.

دەرباری هێرش و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک  لە بەیانامەکەدا ڕاگیندراوە:  هێزی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی ڕۆژی ٢٧ و ٢٨ ئەم مانگە گوندەکانی عەفرین و شەهبایان بە مەدفەع  و هاوەن بۆردوومان کردوە. لە ئەنجامی بۆردوومانکە زیانی مادی بەر خەڵکی هەرێمەکە کەوتوە.