هێزەکانى ئەرکی خۆپاراستن ١٦ چەتەى داعشیان دەستگیرکرد

هێزەکانى ئەرکی خۆپاراستن، کە بەشدارن لە قۆناغی کۆتایی هەڵمەتی گەردەولولی جزیر بە ناوی "شەڕی کۆتایهێنان بە تیرۆر" ١٦ چەتەی داعشیان دەستگیرکرد و دەستیشیان بەسەر ژمارەیەکى زۆر چەک و تەقەمەنیدا گرت.

هێزەکان ئەرکی خۆپاراستن کە بەشدارن لە دوا قۆناغی هەڵمەتى گەردەولولی جزیر بە ناوی "شەڕی کۆتایهێنان بە تیرۆر" دواى رزگارکردنى گوندێک لە ٥ی تشرینى یەکەمدا لەو گوندەدا دەستیان بە هەڵمەتى گەڕان و پشکنین کرد و لە ئەنجامدا دەستیانگرت بەسەر ژمارەیەکى زۆر چەک و تەقەمەنیى چەتەکاندا.

عیسام عیسا بەرپرسی راگەیاندنى هێزەکانى ئەرکی خۆپاراستن لەو بارەیەوە رایگەیاند، هاوەنێکى ١٢ ملم و ژمارەیەکى زۆر گولـلەى هاوەن، چەکى دۆشکا و ژمارەیەکى زۆر گولـلەى چەکی دۆشکا و چەکەکانى ئەی کەی ٤٧ و بی کەی سی لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

عیسا رایگەیاند، لەو ئۆپراسیۆنەدا کە هێزەکانیان ئەنجامیداوە ١٦ چەتەی داعش-یش لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیرکراون.

هەڵمەتى کۆتایى گەردەلولی جزیر بە ناوی "شەڕی کۆتایهێنان بە تیرۆر" لەلایەن هێزەکانى سوریای دیموکراتیک (قەسەدە)ەوە دەستیپێکردووە و لە ئێستادا شەڕڤانان لە ناوچەکانى سوسێ و شەفێ نزیک بوونەتەوە.

ر.م