هێزەکانى رزگاریى عەفرین: لە عەزاز و باب ٣ چەتە کوژران

هێزەکانى رزگاریى عەفرین رایگەیاند، لە چالاکیی هێزەکانیاندا لە عەزاز و باب ٣ چەتە کوژراون.

هێزەکانى رزگاریى عەفرین لەبارەى چالاکیى هێزەکانیان لە دژی داگیرکەران و چەتەکان راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى هێزەکانى رزگاریى عەفرین دا هاتووە "هێزەکانمان لە ٣ چالاکیى قەناس دا چەتە داگیرکەرەکانى سەر بە سوپای تورکی داگیرکەریان لە ناوچەکانى عەزاز و باب کردە ئامانج و چەندین چەتە کوژران.

رۆژی ١٠ی ئەیلولی ٢٠١٩ / ١٩ی خەرمانان هێزەکانمان چالاکیی قەناسیان لە دژی چەتەکانى سەر بە سوپای تورکی داگیرکەر لە دەورووبەری گوندی کەفەر خاشر سەر بە ناوچەى عەزاز ئەنجامدا و بەو هۆیەوە چەتەیەک کوژرا.

هەر لەو رۆژەدا هێزەکانمان لە عەفرین  لە دژی کۆبوونەوەى ژمارەیەک لە چەتەکانی سەر بە سوپای تورکی داگیرکەر لە دەورووبەری گوندی هەزوان لە ناوچەى باب ٢ چالاکیی هاوکاتی قەناسیان ئەنجامدا. لەو چالاکییانەدا ٢ چەتە کوژران.

لە رۆژانی ٩ و ١٠ی ئەیلول دا سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکان بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر گوندی مەرەناز لە ناوچەى شەرا و گوندی حەربەل لە هەرێمى شەهبا. هەروەها فڕۆکە چاودێرییەکانى سوپای تورک بە ئاسمانى گوندەکانى ناوچەى شێراوادا سوڕانەوە".

ژ.ت