هێزەکانى رزگاریى عەفرین: لە مارع و باب و عەزاز ١٧ چەتە کوژران

هێزەکانى رزگاریى عەفرین رایگەیاند، لە زنجیرە چالاکییەکى هێزەکانیاندا لە مارع، باب و عەزاز ١٧ چەتەى دەوڵەتى تورک کوژراون.

هێزەکانى رزگاریى عەفرین رایگەیاند، هێزەکانیان لە ناوچەکانى مارع، باب و عەزاز زنجیرە چالاکییەکى بەرفراوان و کاریگەریان لە دژی چەتەکان ئەنجامداوە و بەو هۆیەوە ١٧ چەتە کوژراون و ٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی تێکشکێنراون.

لە راگەیاندراوى هێزەکانى رزگاریى عەفرین لەبارەى ئەو زنجیرە چالاکییەى هێزەکانیانەوە هاتووە: "لە ٣١ی تەمموزی ٢٠١٩ / ٩ی پووشپەڕ هێزەکانمان لە دەورووبەری شاری مارع چالاکییەکیان لە دژی سەنگەری چەتەکانی ئەحرار شەرقییە و جەبهەی شامی ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٥ چەتە کوژران.

یەکینەیەکمان لە ٢ی ئاب / ١١ی پووشپەڕ لە گوندی کەفەر خاشر لە ناوچەى عەزاز چالاکییەکی بەرفراوانى لە دژی بارەگا و سەنگەرەکانى تیرۆریستان ئەنجامدا. بەهۆی ئەو چالاکییەوە شەڕیکى قورس روویدا و ٨ تیرۆریست کوژران و ژمارەیەک تیرۆریستی تریش بریندار بوون. هەروەها هێزکانمان چەندین سەنگەر و ئۆتۆمبێلێکى سەربازی، کە چەکی دۆشکای لەسەر بوو تێکشکاند.

هەر رۆژی ٢ی ئاب / ١١ی پووشپەڕ هێزەکانمان لە گوندی داخلباش لە ناوچەى باب چالاکییەکیان لە دژی سەنگەری چەتەکانی جەبهەی شامی ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا ئۆتۆمبێلێکى سەربازیى چەتەکان، کە دۆشکایەکى لەسەر بوو تێکشکێنرا و ٤ چەتە کوژران.

لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەی هێزەکانمان لە مارع، باب و عەزاز ١٧ چەتە کوژران و ٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەندین سەنگەری چەتە تیرۆریستەکان تێکشکێنران".

ژ.ت