هێزەکانى رزگاریی عەفرین: بەلانیکەمەوە ١٠ چەتە کوژران و ١٤ی تریش بریندار بوون

هێزەکانى رزگاریی عەفرین رایگەیاند، لە چالاکییەکانى رۆژانی ٢١ – ٢٣ی نیساندا لە شێراوا، جەرابلوس، راعی و عەفریندا بە لانیکەمەوە ١٠ چەتە کوژراون و ١٤ چەتەى تریش بریندار بوون.

هێزەکانى رزگاریی عەفرین لەبارەى ئەو چالاکییانەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە:

"لە ٢١ی نیساندا هێزەکانمان لە رێگای نێوان گوندی کیمار و بەرادی سەر بە ناوچەى شێراوا لە دژی چەتەکانى سوپای داگیرکەر چالاکییەکی سابوتاژیان ئەنجامدا. بەو هۆیەوە ٢ چەتە کوژران و ٣ چەتەى تریش بریندار بوون.

لە ٢٣ی نیساندا هێزەکانمان لە شاری جەرابلوس و راعی لە دژی چەتەکانی سوپای داگیرکەر ٣ چالاکیی سابوتاژیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو ٣ چالاکییەدا ٨ چەتە کوژران و ١١ چەتەى تریش بریندار بوون و ئۆتۆمبێلێکى چەتەکانیش تێکشکێنرا.

هەروەها هێزەکانمان لە گۆڕەپانی مارع لە ناوەندی شاری عەفرین لە دژی چەتەکانى سوپای داگیرکەر چالاکیی سابوتاژیان ئەنجامدا، بەڵام ئەنجامی ئەو چالاکییە روون نەبووەتەوە.

لە ئەنجامی چالاکییەکانی هێزەکانماندا بە گشتی ١٠ چەتە کوژران و ١٤ چەتەی تریش بریندار بوون و ئۆتۆمبێلێکى چەتەکان تێکشکێنراوە".

ژ.ت