هێزەکانى رزگاریی عەفرین: لە باب و شەرا ٥ سەرباز و چەتەى داگیرکەر کوژراون

هێزەکانى رزگاریی عەفرین رایانگەیاند، هێزەکانیان لە باب و شەرای داگیرکراوی ژێر چەپۆکەى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجامداوە و لەو چالاکییانەدا ٢ سەربازی تورکی داگیرکەر و ٣ چەتەی داگیرکەر کوژراون.

بەپێی راگەیاندراوی هێزەکانى رزگاریی عەفرین لە رۆژانی ٢٥ و ٢٧ی نیساندا هێزەکانیان چالاکییان لەدژی سوپا و چەتەی تورکی داگیرکەر ئەنجامداوە.

هێزەکانى رزگاریی عەفرین رایانگەیاندووە، رۆژی ٢٥ی نیسان لە هەرێمی باب لە دژی ئۆتۆمبیلێکى چەتە داگیرکەرەکان چالاکییەکی سابوتاژیان ئەنجامداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە "لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوەتى تێکشکێنراوە و ٢ سەرباز و ٢ چەتە کوژراون و ٢ سەرباز و چەتەیەکى تریش بریندار بوون".

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هێزەکانیان لە بەردەوامیی چالاکییەکانیاندا رۆژی ٢٧ی نیسان لە گوندی ئەنابکێ لە ناوچەى شەرا چالاکییەکى نیشانە شکێنییان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامداوە و لەو چالاکییەدا چەتەیەک کوژراوە.

ژ.ت