هێزەکانى رزگاریی عەفرین لە ٣ هەرێمدا لە داگیرکەرانیان دا و ٦ داگیرکەر کوژران

هێزەکانى رزگاریی عەفرین لە عەفرین، عەزاز و شێراوا، کە لەلایەن دەوڵەتى تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراون، لە دژی هێزەکانی تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەندامی ئەو چالاکییانەدا بە لانیکەمەوە ٦ داگیرکەر کوژراون و ٨ی تریش بریندار بوون.

هێزەکانى رزگاریی عەفرین راگەیاندراوێکیان لەبارەی چالاکیی هێزەکانیان لە رۆژانی ١٣ و ١٤ی ئایاردا بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو راگەیاندراوە، بە لانیکەمەوە لە چالاکییەکانیاندا لە عەفرین، عەزاز و شێراوا ٤ چەتە و ٢ سەرباز کوژراون و ٥ چەتە و ٣ سەربازیش بریندار بوون.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"رۆژی ١٣ی ئایار هێزەکانمان لە عەفرین لە دژی چەتە داگیرکەرەکان چالاکییەکى سابوتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٢ چەتە برینداربوون. هەروەها ٢ ئۆتۆمبێلی چەتەکان تێکشکێنران و زیانیش بە ئۆتۆمبێلێکى تری چەتەکان گەیشت.

هێزەکانمان لە بەردەوامیی چالاکییەکانیاندا لە هەرێمی عەزاز لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانى ٢ چالاکییان ئەنجامدا. لەو ٢ چالاکییەدا ٤ چەتە کوژران و ٣ چەتەى تریش بریندار بوون.

رۆژی ١٤ی ئایار هێزەکانمان لە گوندی کیمارێ لە ناوچەى شێراوای عەفرین لە دژی سوپای داگیرکەر چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٢ سەرباز کوژران و ٣ سەربازی تریش بریندار بوون. هەروەها ئۆتۆمبێلێکى کاری ئەو سوپا داگیرکەر تێکشکێنرا.

لە ئەنجامی چالاکییەکانى ئەو ٢ رۆژەدا بە گشتی ٤ چەتە و ٢ سەرباز کوژراون و ٥ چەتە و ٣ سەربازیش بریندار بوون".

ژ.ت