هێزەکانى رزگاریی عەفرین: ٣ سەربازی تورک کوژران

هێزەکانى رزگاریی عەفرین لە ناوچەى شێراوای عەفرین چالاکییان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٣ سەربازی تورک کوژران.

هێزەکانى رزگاریی عەفرین لەبارەى چالاکیی دوێنێ ١١ی نیسانی هێزەکانیان لە ناوچەى شێراواى عەفرین راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە دژی سەربازانی تورکی داگیرکەر چالاکییەکى تایبەت و چالاکییەکى سابوتاژیان ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیاندراوەکە، لەو چالاکییەدا ٣ سەربازی تورک کوژراون و ٣ سەربازی تریش برینداربوون.

هەروەها ٢ ئۆتۆمبێل، کە چەکی دۆشکایان لەسەر بووە لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکى سەربازیدا تێکشکێنراون.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "ئەو ٢ چالاکییە بۆ تۆڵەى هەر ٣ هەڤاڵمان (عەگید شەرقییە، فەرمان بلبل و خابور عەفرین)، کە لە هێرشی ١٠ی نیساندا لە ناوچەى شێراوا شەهید بوو بوون، ئەنجامدراوە.

هەروەها سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قورس ناوچە مەدەنییەکان بە چڕی تۆپباران دەکەن. لەو تۆپبارانانەدا هاووڵاتییەک بریندار بووە".

ژ.ت