هێزەکانى رزگاریی عەفرین: ٩ داگیرکەر کوژران

هێزەکانى رزگاریی عەفرین رایانگەیاند، هێزەکانیان لە عەفرین، شێراوا و عەزاز چالاکییان ئەنجامداوە و بەو هۆیەوە ٩ داگیرکەر کوژراون.

هێزەکانى رزگاریی عەفرین لەبارەى چالاکیی هێزەکانیان راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە چالاکیی هێزەکانیاندا ٨ چەتە و سەربازێکى تورک کوژران و ٦ چەتەی تریش بریندار بوون.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"لە ١٢ی حوزەیران دا هێزەکانمان لە گوندەکانى خەزەوی و برجی حەیدەر لە ناوچەى شێراوا لە دژی داگیرکەران چالاکییان ئەنجامدا. بەهۆی ئەو چالاکییەوە ٣ چەتە کوژران.

لە ١٣ی حوزەیران دا هێزەکانمان لە عەفرین چالاکییەکی سابوتاژیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا ٣ چەتە کوژران. هەر لەو رۆژەدا هێزەکانمان لە باب لە دژی داگیرکەران چالاکییەکى سابوتاژیان ئەنجامدا و لەو چالاکییەشدا چەتەیەک کوژرا و ٤ چەتەى تریش بریندار بوون.

لە ١٥ی حوزەیراندا هێزەکانمان لە گوندی کەفەر خاشر لە ناوچەى عەزاز چەند چالاکییەکى نیشانەشکێنییان ئەنجامدا. لەو چالاکییانەدا سەربازێکی تورکی داگیرکەر و چەتەیەک کوژران و ٢ چەتەش بریندرا بوون".

ژ.ت