هێزەکانى سوریا لە ئیدلب شاڕێى ئێم ٥یان کۆنترۆڵکرد

هێزەکانى رووسیا و سوریا لە ئیدلب بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیان و بە تەواوەتی شاڕێی ئێم ٥ (M5)یان کۆنترۆڵکرد.

سوپای سوریا لە ئیدلب بە پشتیوانیى ئاسمانیی هێزەکانى رووسیا لە پێشڕەویدایە. سوپای سوریا رایگەیاند، شاڕێی ئێم ٥یان کۆنترۆڵکردووە.

رێکخراوى چاودێریى مافەکانى مرۆڤ لە سوریا، کە ناوەندەکەى لە لەندەنە رایگەیاند، هێزەکانى سوریا بە تەواوی شاڕێی ئێم ٥یان لە ئیدلب کۆنترۆڵ کردووە.

رێگای حەڵەب – دیمەشق، کە بە شاڕێی ئێم ٥ دەناسرێت لە ساڵی ٢٠١٢ەوە لە کۆنترۆڵی هێزەکانى سوریادا نەبووە و لەو ماوەیەدا لە دەست گروپە چەکدارەکانى دژبەری رژێمى سوریادا بووە.

هاوکات لەگەڵ ئەو پێشڕەوییانەدا هێزەکانى رژێمى سوریا شارۆچکەى عەنتەریب-یان لە باکووری رۆژهەڵاتی ئیدلب کۆنترۆڵکرد.

ژ.ت