هێزەکانى قەسەدە هێرشێکى چەتەکانیان تێکشکاند و ٢٠ چەتە کوژران

هێرشی چەتەکانى داعش لە ناوچەى هەجینى دێرەزۆر لەلایەن شەڕڤانانى قەسەدەوە تێکشکێنرا و لە ئەنجامدا ٢٠ چەتەش کوژران.

چەتەکانى داعش بۆ پێشگرتن لە پێشڕەویى شەڕڤانانی هێزەکانى سوریایى دیموکراتیک (قەسەدە) لە بەرەی باکوور و رۆژئاواى هەجین بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانى شەڕڤانان.

شەڕڤانان بەخێرایى و دەستوبرد بەرەنگاری هێرشی چەتەکان بوونەوە و هێرشەکەیان تێکشکاند.

بەپێى ئەو زانیارییانەى ئاژانسى هەواڵی هاوار (ANHA) بڵاویکردووەتەوە، لەو شەڕ و بەرەنگارییەى شەڕڤاناندا بە لانیکەمەوە ٢٠ چەتەى داعش کوژراون و تەرمی چەندین چەتەش لە گۆڕەپانى شەڕەکەدا بە جێماوە.

ر.م