هێزەکانی رزگاری عەفرین: لە ساڵی ٢٠١٩دا ٢٦١ داگیرکەر کوژران

هێزەکانی رزگاریی عەفرین، ئاماری شەڕەکانی ساڵی ٢٠١٩ی ئاشکرا کرد، راشیانگەیاند کە لەو ساڵەدا ٢٦١ داگیرکەر کوژراون.

هێزەکانی رزگاری عەفرین بە راگەیاندراوێک ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠١٩ی راگەیاند.

لە راگەیاندراوەکە هاتووە:

"هێزەکانمان بە ئامانجی بەردەوامی بەرخۆدانی مێژویی عەفرین و رزگارکردنی خاکەکەمان لە داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، لە ساڵی ٢٠١٩دا چالاکی و ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوام کرد. لەماوەی ئەو ساڵەدا هێزەکانمان چەندین گورزی قوڕسیان لە چەتە و سەربازەکانی سوپای تورک وەشاند. ئەنجامی چالاکییەکان لە هەرێمی عەفرین، تەل رەفعەت، شەهبا و دەوربەرەکەی بەم شێوەیەیە:

هێزەکانمان لە ساڵی ٢٠١٩ لە بەرانبەر سوپای داگیرکەر و گروپی چەتەکان لە عەفرین و ناوچەکانی، هەرێمی شەهبا، تەل رەفعەت، باب، عەزاز، مارعیە و گوندەکانی بە گشتی ٢٥٢ چالاکی بەڕێوەچوون.

- ٦٢١ چەتە و سەرباز و ئەندامی میت کوژراون.

- لەو ٤٨٦ کەسە لە گروپی چەتەکان، ١٣٥ کە لە سوپای داگیرکەر و سیخوڕی میتن.

- ٤٥٥ چەتە و سەرباز و ئەندامی میت بریندار کراون.

- لەو ٣٣٨ کەسەی گرووپی چەتە، ١١٧ کەس لە سوپای داگیرکەر و سیخورەکانی میتن.

- ٥٥ چەک و ئۆتۆمبیلی سەربازی تانک، ئۆتۆمبیلی زرێپۆش، ماتۆر و چەکی قورس تێکشکێندراون.

سوپای داگیرکەر لە ساڵی ٢٠١٩ لانی کەم ١٢٠ هێرشی ئاسمانی، ١٥ هێرشی زەمینی بۆ سەر هەرێمەکانی هاوڵاتیانی شەهبا و تەل رەفعەت کە ئاوارەکانی عەفرینی لێ دەمێننەوە، بەڕێوەبرد. سوپای داگیرکەر چەندین جار گوندەکانی ناوچەکەی بە تۆپ و فڕۆکە بۆرومانی کرد و لە ئەنجامدا زیانی مادی زۆر گەیشتە موڵک و ماڵی دانیشتوانی ناوچەکە.

لە هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تۆپ و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، ٩ هەڤاڵمان شەهید بووە".

ز.ش