هێزەکانی رزگاری عەفرین: لە شەهبا ٢٢ داگیرکەر کوژران

هێزەکانی رزگاریی عەفرین رایگەیاند، لە دوو ناوچەی شەهبا هیزەکانیان لە دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورک چالاکییان ئەنجامداوە و بەو هۆیەوە ٢٢ داگیرکەر کوژران. هاوکات ٣ شەرڤانیش شەهید بوون.

هێزەکانی رزگاری عەفرین- HREلە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە ئەنجامی وڵامدانەوەی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانیدا، لە هەردوو گوندی تل ریحال و گرێ رادار-ی سەر بە ناوچەی شەهبا ٣ شەڕڤان شەهید بوون. HRE هاوکات رایگەیاند ٢٢ داگیرکەریش کوژراون.

لە لێدوانەکەی هێزەکانی رزگاری عەفریندا هاتووە:

"لە یەکی شوباتدا، سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک و گروپە چەتەکانی سوڵتان موراد و بەرەی ئەلشامییە و ئەحرار ئەلشام بە چەکی قورس، هێرشیان کردە دەروبەری گوندەکانی تل ریحال و گرێ راداری سەر بە هەرێمی شەهبا. لە ئەنجامی وڵامدانەوەماندا شەڕ و پێکدادان روویدا و هێرشی داگیرکەران تێکشکێنرا. بەو هۆیەوە ٢٢ چەتەی داگیرکەر کوژران و زیاتر لە ١٠ چەتەی دیکەش بریندار بوون. هاوکات دەست بەسەر ٢ چەکی جۆری AK-47 و چەندین فیشەکدا گیرا. هەروەها لە ئەنجامی ئەو بەرگرییەدا، ٣ لە شەڕڤانانمان شەهید بوون.

هەمان رۆژ سوپای داگیرکەر گوندەکانی ناوچەی شەڕا، شێراوا و هەرێمی شەهبای بە سەختی تۆپباران کرد. هاوکات فڕین و جموجوڵی فڕۆکەی کەشفیش بەسەر ناوچەکەدا بەردەوامە.

لەم قۆناغەدا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەموو لایەکەوە هێرشەکانی خۆی بۆ سەر خاکی رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا توندتر کردووەتەوە، هەر یەک لە هەڤاڵانمان دڵپاک عەفرین، نەمر عەفرین و باکور عەفرین بە خۆڕاگرییەکی بێوێنەوە جەنگان و شەهید بوون.

هەڤاڵ دڵپاک لە ئەرک و بەرپرسیاریەتی راستەقینە تێگەیشتبوو و دواجاریش وەکو فەرماندەیەک ئەرکدار کرابوو. هەڤاڵێکی عەرەب بوو، لە سەرەتای شۆڕشی رۆژئاواوە تا ئێستا لە چەندین هێرشدا جێی خۆی گرت. بەو هەڵوێستەی خۆی، هیچ کات لە بەرامبەر داگیرکەران هەنگاوی بۆ دواوە نەنا و لەسەر شێوازی فەرماندەیەکی سەردەم، پێشەنگایەتی کرد.

هەڤاڵ نەمر و هەڤاڵ باکوریش بڕیاری خۆیان لەسەر هێڵی فیدایی و ئازادی، بە پێی جەنگی سەردەم دابوو و خۆیان بەم بڕوایەوە ئامادە کردبوو. هەڤاڵ نەمر وەکو فەرماندەیەک ئەرکەکانی جێبەجێ کرد. بە فیداکاری و بڕیارەوە هەمیشە بۆ هەڤاڵانی دەبووە سەرچاوەی هێز و مۆڕاڵ.

هەڤاڵ باکوریش بەو هەڵوێستەی هەیبوو، لە بەرامبەر داگیرکەران تا دوا فیشەکەکانی شەڕی کرد و دواجار گەیشتە ئاستی شەهیدبوون.

ئێمە وەکو هێزەکانی رزگاریی عەفرین لە کەسایەتی هەڤاڵانمان دڵپاک عەفرین، نەمر عەفرین و باکور عەفریندا، گشت شەهیدانمان بەبیر دەهێنینەوە و بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە بۆ بەرزڕاگرتنی تێکۆشانی دژی داگیرکەران.

ناسنامەی شەهیدانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو:دڵپاک عەفرین

ناوی تەواو:ئەسەد محمد

ناوی دایک:سعاد

ناوی باوک:خالد

شوێنی لەدایکبوون:عەفرین

شوێن وبەرواری شەهیدبوون:شەهبا – گرێ رادار- یەکی شوباتی ٢٠٢٠

***

نازناو:نەمر عەفرین

ناوی تەواو:نیهاد محمد

ناوی دایک:ئەلیف

ناوی باوک:محمد

شوێنی لەدایکبوون:حەلەب

شوێن وبەرواری شەهیدبوون:شەهبا – گرێ رادار- یەکی شوباتی ٢٠٢٠

***

نازناو:باکور عەفرین

ناوی تەواو:عومەر عسمان

ناوی دایک:سوهام

ناوی باوک:سوبحی

شوێنی لەدایکبوون:حەلەب

شوێن وبەرواری شەهیدبوون:شەهبا – گرێ رادار- یەکی شوباتی ٢٠٢٠

ز.ش