هێزەکانی رزگاری عەفرین ناسنامەی شەهیدێکیان ئاشکرا کرد

هێزەکانی رزگاری عەفرین- HRE لە راگەیێندراوێکدا ناسنامەی شەڕڤانێکیان بە ناوی زنار ئامەد کە لە دووەم قۆناغی خۆڕاگری عەفریندا لە ٩ی ئازار شەهید بوو، ئاشکرا کرد.

لەم بارەیەوە HRE رایگەیاند:

"لە ٩ی ئازاردا شەڕڤانمان زنار ئامەد لە دووەم قۆناغی خۆڕاگری عەفریندا شەهید بوو.

هەڤاڵ زنار لە عەفرین لە ناو خێزانیکی وڵاتپارێز لە دایک بوو و گەورە بوو. لە چوارچێوەی خۆڕاگریمان لە دژی داگیرکەری، لە هەڵوێستە تێکۆشەرانەکەی رۆڵێکی گرنگی بینی. لە دژی هەموو شێوازێکی کۆنتڕۆڵکردن و دواکەوتوویی بە رقەوە وەستایەوە و هیچ کاتێکیش هەنگاوی بۆ دواوە نەنا. هەڤاڵ زنار لە ناو ریزەکانی تێکۆشاندا ئەو ئەرکانەی دەکەوتنە ئەستۆ بە بڕیارێکی گەورەوە جێبەجێی دەکردن و دواجاریش چووە ریزی شەهیدانەوە.

ئێمە لە کەسایەتی هەڤاڵ زنار ئامەد هەموو شەهیدە قارەمانەکان بە رێزەوە بە بیر دێنینەوە. سەرەخۆشی خۆشمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدەکەمان و گشت گەلەکەمان دەکەین.

ناسنامەی هەڤاڵی شەهیدمان بریتییە لە:

نازناو:زنار ئامەد

ناوی تەواو: موسلم کۆرجی

ناوی دایک: شیناز

ناوی باوک: محمد

شوێنی لەدایک بوون: عەفرین

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: دووەم قۆناغی خۆڕاگری عەفرین – ٩ی ئازاری ٢٠٢٠"

ز.ش