هێزەکانی رزگاریی عەفرین ناسنامەی شەهیدێکیان ئاشکرا کرد

هێزەکانی رزگاریی عەفرین رایگەیاند، شەڕڤانێکیان بە هۆی رووداوێکەوە شەهید بووە.

لەم بارەیەوە هێزەکانی رزگاریی عەفرین لە راگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، شەڕڤانێکیان بە ناوی ئارام عەفرین لە ١٨ی ئابدا بە هۆی رووداوێکەوە شەهید بووە و راشیگەیاند، شەهید ئارام عەفرین بە هەستێکی وڵاتپارێزیەوە بەشداریی لە ریزەکانی تێکۆشاندا کرد، هەروها لە دژی دواکەوتوویی کە دەستکەوتەکانی گەلەکەمان دەکاتە ئامانج، هاوڕێ ئارام خاوەن هەڵوێستێکی جدی بوو و هەموو ئەو ئەرک و بەرپڕسیارێتیانەی لە ناو شەڕدا بۆ خۆڕاگری پێی سپێردرابوو، جێبەجێ کرد.

هێزەکانی رزگاریی عەفرین هەروەها لە کەسایەتی شەهید ئارام عەفریندا، یادی هەموو شەهیدە قارەمانەکانی رێگای ئازادی کردەوە و سەرەخۆشی  ئاڕاستەی خانەوادەی شەهید و گەلی کورد کرد.

ناسنامەی شەهید بەم شێوەیەیە:

نازناو: ئارام عەفرین

ناوی تەواو: عەبدۆ عوسمان

ناوی دایک: خالیدە

ناوی باوک: عەباس

بەرواری شەهیدبوون: لە ئەنجامی رووداوێکدا، ١٨ی ئابی ٢٠٢٠

ز.ش