هێزەکانی رژێم گەیشتنە رێگای M4ی نیودەوڵەتی

هێزەکانی رژێمی سوریا دوای کۆنترۆڵکردنی گوندی تەسرەب، گەیشتنە رێگای نێودەوڵەتی M4 و تەنها ٨ کیلۆمەتر لە شاری ئیدلبەوە دوورن.

لە باشوری شاری حەلەب و رۆژهەڵاتی ئیدلب لە نیوان هێزەکانی رژێمی سوریا و گروپە چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەڕ و پێکدادانی قورس روودەدەن. هێزەکانی رژێمی سوریا کە لە هێڵی سەراقیبەوە لە پێشڕەویدان، گوندی نەیرەبیان کرنترۆل کرد کە دەکەوێتە سەر رێگای حەلەب-لازقیە. بەم شێوەیە هیزەکانی رژێم گەیشتنە رێگای نێودەوڵەتی M4 و تەنها ٨ کیلۆمەتر دوورن لە ناوەندی شاری ئیدلبەوە.

لە لایەکی دیکەوە هێزەکانی رژێمی سوریا ئەمڕۆ لە دەوروبەری حەلەب و ئیدلب مۆڵگەکانی گروپە چەتەکانی بە سەختی تۆپباران کردووە.

ز.ش