هێزەکانی ڕزگاری عەفرین: لە عەفرین ٤سەربازی سوپای تورک کوژران

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند ، لە ئەنجامی چالاکی شەڕڤانانی لەدژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی ٤سەربازی سوپای تورک کوژران.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین دەربارەی چالاکی هێزەکانی لەدژی داگیرکەران لەعەفرین ودەورووبەری ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە ڕاگەیەنراوەکەی خۆیدا ئەوەی خستەڕوو کە، شەڕڤانەکانی لە زنجیرە چالاکییەکدا  جموجووڵی سوپای داگیرکەری تورک و بارەگاکانی لەعەفرین و دەورووبەری کردووەتە ئامانج. لەوچالاکییانەدا ژمارەیەک لە داگیرکەران کوژراون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی ٢٢ی ئەیلوول هێزەکانمان چالاکییان لەدژی بارەگای سوپای داگیرکەری تورک لە گوندی کیمارێ-ی سەربە ناوچەی شێراوا ئەنجامدا، لە ئەنجامدا ئەو حەشارگەیە ڕووخێندرا و ٢ سەربازی سوپای تورک کوژران.

هەروەها هاتووە: هەمان ڕۆژ هێزەکانمان لەسەر ڕێگای گوندی باسووتێ بۆ عەفرین زرێپۆشێکی سوپای تورکیان کردە ئامانج، لەو چالاکییەدا گورز لە زرێپۆشەکە وەشێندرا.

لە بەردەوامی هاتووە: هەر ڕۆژی ٢٢ی ئەیلوول شەڕڤانانمان لە بەردەم بارەگایەکی سوپای تورک لە دەوروبەری گوندی مەریەمین-ی سەربە ناوچەی شەرا چالاکییان ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٢ سەربازی سوپای تورک کوژران و یەکێکی تریش برینداربوو.

لە کۆتاییش هاتووە: لە ڕۆژانی ٢٠ بۆ ٢٢ی  ئەیلوول سوپای تورک و چەتەکانی بە هاوەن و مووشەکی گراد، ناوچە مەدەنییەکانی گوندەکانی؛ مالکیە، شەوارخ و عەین دەقنە لە ناوچەی شەرا، گوندەکانی عاقیبە، بێنێ، سۆخانکێ لە ناوچەی شێراوا و گوندەکانی هەرێمی شەهبا لە تل ڕەفعەت و بیلۆنی-یان تۆپباران کردووە کە بووەتە هۆی زیانی مادی بۆماڵ و زەوی و زاری دانیشتووان.

ک-ش