هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەعەزازچەتەکانی دەوڵەتی تورکیایان کردەئامانج

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەڕێکەوتی ٢٦ی ئاداردا لە عەزاز لەدژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرچالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەوچالاکییەدا چەتەیەک کوژرا.

هێزەکانی رزگاری عەفرین دەربارەی چالاکی هێزەکانی لەدژی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا لەعەفرین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هێزەکانی ڕزگاری عەفریندا هاتووە، " ڕۆژی ٢٦ی ئادار لە گوندی کل جەبران-ی هەرێمی عەزاز، لەدژی گروپە تیرۆریستییەکانی بەرەی شامییە چالاکییان ئەنجامدا و لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا چەتەیەک کوژرا."

ک-ش