هێزەکانی ڕزگاری عەفرین: ٣ چەتە کوژران و یەکێکیش بەدیل گیرا

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین رایگەیاند لە ئەنجامی چالاکیەکیاندا لە گوندی مەریەمین-ی سەر بە شەرای عەفرین ٣ چەتە کوژراون و چەتەیەکیش بەدیل گیراوە.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین، لە ڕاگەیاندراوێکدا باسیان لە چالاکییەکی تۆڵەسەندنەوە کردووە لەدژی سوپای داگیرکەر و چەتەکانی تورک. هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ئەوەیان ڕاگەیاند کە لە چوارچێوەی چالاکیەکانی تۆڵەسەندنەوە دا، لە گوندی مەریەمین لەدژی چەتەکانی فەیلەقی ٣ی جەبهەت ئەلشام چالاکییەکەیان ئەنجام داوەو لە چالاکییەکەدا ٣ چەتە کوژراون و یەکێکیش بەدیل گیراوە.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین هەروەها ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە لە چالاکییەکەدا دەستیان گرتوە بەسەر ٤ چەکی ئاک ٤٧، یەک چەکی ئارپیحی٧ و چەکێکی بیکەیسی.