هێزەکانی ڕزگاری عەفرین چالاکی تۆڵەسەندنەوەیان ئەنجامدا: ٧ چەتە و سەربازی تورک کوژران

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند، وەک تۆلەكردنەوەیەک لەبەرامبەر کۆمەڵکوژی تل ڕەفعەت ، هیزەکانیان چالاکیان ئەنجامداوە و بەو هۆیەوە ٧ چەتە و سەربازی تورکیایان کوشتووە.

ڕاگەیەنراوی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین بەم شێوەیەیە:

"سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە ناوچەی تل ڕەفعەت لە ٢ی کانونی یەکەمدا کۆمەڵکوژیان لەدژی هاوڵاتیەکانمان ئەنجامدا. زۆربەی شەهیدەکان منداڵ بوون. هێزەکانمان وەک تۆڵەسەندنەوە چالاکیان ئەنجامدا.

لە ٣ی کانونی یەکەمدا لە گوندی گۆبەلی سەر بە عەفرین هێزەکانمان لەدژی بارەگایەکی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا باتریەکی ئۆبۆس تێکشکێنرا و سەربازێک کوژرا و دوو سەربازیش بریندار بوون.

لە ٣ی کانونی دووەمدا لە دەوروبەری شاروچکەی عەزاز لەدژی سەنگەر و بارەگاکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورک هێزەکانمان  چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٥ داگیرکەر کوژران و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون.

لە ٣ی کانونی یەکەمدا لە دەوروبەری شاروچکەی مەرعا تیمە قەناسبەدەستەکانمان لەدژی چەتە و سەربازەکان چالاکیان ئەنجامدا و لە چالاکیەکەدا داگیرکەریک کوژرا.

دوای چالاکی هێزەکانمان، سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی سوخانەک، عاقیبی شێراوا و گوندەکانی شەوارخا، ئەلقامیە و مالیکیەیە ناوچەی شەرا و گوندی هربلی هەرێمی شەهبایان بۆردومان کرد کە شوێنی نیشتەجێبوونی مەدەنیەکانە.

بە ناوی هێزەکانی ڕزگاری عەفرین بەڵێن دەدەین هێرشی داگیرکەری بێوڵام نامێنێتەوە.

ف.ق