هێزەکانی ڕزگاری عەفرین یادی شەهید زاگرۆس مابەتای کردەوە

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە ڕاگەیەنراوێکدا یادی شەهید زاگرۆس مابەتای کردەوە کە لە قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی عەفریندا شەهید بوو.

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەمبارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"ڕۆژی ٢٢ی ئایار شەڕڤانمان زاگرۆس مابەتا لە قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی عەفریندا شەهید بوو.

هاوڕێ زاگرۆس مابەتا لە عەفرین لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایکبوو. لە تێکۆشانماندا لەدژی قڕکردن و داگیرکەری تا دوایین سات جێگای خۆی گرت و بوو بە شەڕڤانی شەرەف. هاوڕێ زاگرۆس بە شۆرشی ئازادی و دیموکراسی گەلان بە بوێری و دڵسۆزیەکی گەورە تێکۆشانی کرد. لەبەرانبەر هەرجۆرە دواکەوتووییەک بە بڕیارەوە وەستایەوە و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

لە کەسایەتی هاوڕێ زاگرۆسدا یادی هەموو شەهیدان بەڕێزەوە دەکەینەوە. سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهید و هەموو گەلی خۆمان دەکەین."

ناسنامەی شەهید بەم شێوەیەیە:

نازناو: زاگرۆس مابەتا

ناو و پاشناو: مەزلۆم سلۆ

ناوی دایک: فیکرەت

ناوی باوک: حەبەش

شوێنی لەدایکبوون: مابەتا – عەفرین

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٠ – قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی عەفرین

ف.ق