هێزەکانی ڕژێمی سووریا گەیشتنە خان شەیخون

هێزەکانی رژێمی سوریا لە پارێزگەی ئیدلب گەییشتووەنەتە ناوچەی ستراتژی خان شەیخون .

سوپای سوریا لە ڕۆژانی دواییدا لە ناوچەی ئیدلب پێشڕەوی دەکات. بەگوێرەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤی سوری هێزەکانی رژێم پێنج گوندی دیکەیان خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان و ٣ کم ماوە بگەنە خان شەیخون.

بەشێکی گەورەی ناوچەی ئیدلب و هەندێک شوێنی دیکەی حەلەب، حەما و لازقییە بەدەست چەتەکانەوەیە. رژێمی ئەنقەرەش پشتیوانی چەتەکان دەکات. رژێمی تورک لە دانووستانەکانی سۆچی و ئاستانەشدا دەمڕاستی ئەو چەتانەیە.

رژێمی سوریا لە کۆتایی مانگی نیساندا ئۆپەراسیۆنی بۆ ئیدلب دەستپێکرد. ئەو ناوچەیە لەژێر دەستی چەتەکانی 'هەیئەت تەحریر ئەلشام' دایە کە پەیوەندیان بە 'ئەلقاعیدە'ەوە هەیە.

خان شەیخون لەسەر رێگەی سەرەکی نێوان (شام - حەلەب)ە. بەگوێرەی چاودێری رژێمی سوریا هەول دەدات دەورەبەری خان شەیخون بگرێت و بگاتە سەر رێگاکە.

رۆژی چوارشەممە لە رۆژهەتی خان شەیخون فرۆکەیەکی جەنگی رژێمی سوریا خرابوە خوارەوە و 'هەیئەت تەحریر ئەلشام' هێرشەکەی لە ئەستۆ گرتبوو.

بە پێی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، رۆژی چوارشەمە و پێنجشەممە لە ناوچەکە شەڕێکی سەخت ڕوویداوە. لەو شەڕانەدا ١١ چەتە و ٥ شەڕڤانی لایەنگری رژێم کوژراون.

بەگوێرەی هەمان ڕوانگە لە کۆتایی نیساندا هەتا ئێستا ١٣٠٠ چەتە و ١١٤٠ سەربازی رژێم کوژراون. لە بۆردومانەکانیشدا ٨٢٠ کەسی سڤیل کوژراون.

ک-ش