هەدیە یووسف: ڕێگە نادەین کە دۆخی عەفرین دووبارە ببێتەوە

هەدیە یووسف ئەندامی کوردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ئەوەی خستەڕوو، کە بۆ ئەوەی دۆخەکەی عەفرین لە باکوور وڕۆژهەڵاتی سووریا دووبارە نەبێتەوە دەبێت ئامادەکارییەکی فراوان، بەرخۆدانییەکی هەمەلایەنە وهەوڵدانێکی دیپلۆماتیک ئەنجام بدرێت.

هەدیە یووسف ئەندامی کوردیناسیۆنی کۆنگرەی ستارئاماژەی بەوە کرد، ئەوهێرشانەی تورکیا نابێت نەبینرێت و وتی، " دەسەلاتداری تورکیا تایبەتمەندی ئەوەیان تێدایە کە تورکیا بڕوخێنن. ئەمریکا و هاوپەیمانان هەوڵی ناوبژیوانی دەدەن."

هەدیە یووسف کە دوای داگیرکردنی عەفرین لە شەهبا لەگەل خەڵک دەمێنێتەوە، دەربارەی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەیکرد.

یووسف وتی تورکیا باش دەزانێت کە هێرش بۆسەر باکوور وڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەرژەوەندی ئەمریکا و هاوپەیماناندا نییە. تورکیا بەهۆی کڕینی مووشەکی اس-٤٠٠ کەوتووەتە ژێر فشاری ئەمریکا. هەروەها تووشی قەیرانی ناوخۆیی بووە، دەسەڵاتداری ئاکەپە بووەتە بابەتی قسەکرد. لەسەرمانەوەی لەناو هێزەکانی ناتۆدا قسەوباس دەکرێت. هەر بۆیە هەوڵ دەدات کە لەگەل ئەمریکادا هاوسەنگی ڕابگرێت، فشارەکانی کەم بکاتەوە و دەسکەوتی نوێ مسۆگەربکات. باش دەزانێت کە ئەوە ئیستا نەیکات ئەمریکا وهاوپەیمانان ئیزنی پێ نادەن هێرش بکات.

'ئەگەر هاوپەیمانان نەتوانێت پیش لە هێرش بگرێت'

ئەگەر ئیستا هێرش بکات ئەوا شەڕ هەموو ناوچەکە بگرێتەوە و رووسیا دەبێتە سەردەست لەناوچەکە. دوو رێگە لە بەردەستی هاوپەیمانان و ئەمریکادا هەیە؛ یان بمێننەوە وشەڕبکەن یان لەسووریا بچنە دەرەوە. لەناو ئەو دۆخە ئاڵۆزەدا هەوڵ دەدەن رێگەیەک بدۆزنەوە. ئێمە ئەم هێرشانەی تورکیا دەبینین. دەسەلاتداری تورک خاوەن ئەوتایبەتمەندییەن کە تورکیا بڕوخێنن. ئەمریکا وهاوپەیمانان هەوڵ دەدەن کە رێگەیەکی ناوبژیوانی بدۆزنەوە. هەڕەشەکانی تورکیا جیدییە.

'لەهەر شوێنێکی عەفرین تاوانی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت'

تورکیا لە ئەنجامی رێکەوتنی نێوان رووسیا، ئیران ورژیمی سووریا عەفرینی داگیرکرد. ئەو هێزانەی کە لە گەل ئێمەدا شەڕی داعشیان دەکرد بێدەنگ بوون. لەعەفرین کۆمەڵکووژیی و تاڵان ئەنجامدرا، بەسەدان هەزار کەس ئاوارە بوون، دیموگرافیای ناوچەکە گۆرا. چەتەکانی داعش لە دێرئەزۆر، ڕەقا، منبج وباغۆز گوازرانەوە بۆ عەفرین. ئامادەکاریی شەڕێکی نوێ دەکەن. هەوڵی ئاژاوە نانەوە نەنێوان کورد وعەرەبدا دەدەن. کردەوەی دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن.  بەداخەوە هەموو جیهان لەهەمبەرئەو تاوانانەدا بێدەنگە. بۆ ئەوەی کە ئەو دۆخە لە باکوور ورۆژهەلاتی سووریا دووبارە نەبێتەوە دەبێت ئامادەکارییەکی بەرفراوان بکرێت و بەرخۆدانێکی هەمەلایەنە و هەوڵدانێکی دیپلۆماتیک ئەنجام بدرێت.

'ئەگەر ڕژیم ڕاست دەکات با گەمارۆ لە سەر شەهبا لاببات'

ڕژیمی سووریا دوورە لە چارەسەری. دەزانێت کە سووریا پارچە دەبێت. دەزانێت کە تورکیا لەوشوێنانەی کە داگیری کردووە و بەنیازە داگیری بکات دەرناکەوێت. ئیدلب نموونەیەکی ئاشکرایە. ئیستاکە هەندێک بەیاننامە بڵاو دەکەنەوە، بەلام گرینگ ئەوە کە ڕژیم بۆ چارەسەری چەندە جدییە. لەناو رژیمی سووریادا هەندێک کەس هەن کە دەیان هەوێت لەگەل کورد دانیشتن بکەن و کۆتایی بە ئاڵۆزییەکانی سووریا بهێنن. سووریا هەنگاوێکی نەناوە. نموونە ئێمە لە شەهبای بەڵام ڕژیمی سووریا ناهێڵێت یەک نان بەبێ گومریک دەربازی شەهبا ببێت. گەمارۆکانی سەر شەهبا لانابات. بێگومان ئێمە بۆ دیالۆگ و چارەسەری ئامادەین، بەلام دەبێت ڕژیم جیدی بێت."

ک-ش