هەدەپە: ئەمە کودەتاى سیاسییە و بێدەنگ نابین و راناوەستین

هەدەپە ڕایگەیاند، هاوپەیمانیی ئاکەپە – مەهەپە دەستی بەسەر ئیرادەی گەلدا گرتووە و ئاماژەی بەوەکرد: "ئەوە تەنها کێشەی هەدەپە و گەلی کورد نییە؛ کێشەی هاوبەشی هێزە دیموکراتییەکان و گەلانی تورکیایە. بێدەنگ نەبن، بێدەنگی قبوڵکردنە".

دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی پارتی دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیی گەورە شارەکانی ئامەد، وان و مێردین ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکەی هەدەپە بەم شێوەیەیە:

"هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانمان کە لە ئامەد بە ڕێژەی ٦٣%، لە مێردین بە ڕێژەی ٥٦% و لە وان-یش بە ڕێژەی ٥٣%ی دەنگەکان هەڵبژێردران، بەڵام بە فەرمانی درۆ و پاساوە نایاسایى و بێ مافییەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە ئەرکەکانیان دوورخرانەوە. لە دژی ئەندامەکانمان لە ئەنجومەنی شارەوانییەکان و کارمەندانی شارەوانییەکان ئۆپەراسیۆنێکی قورس و چڕی دەستگیرکردن بەڕێوەدەچێت.

کودەتایەکی سیاسییە

ئەمە کودەتایەکی نوێی سیاسییە. هاوکات هەڵوێستێکی دوژمنانەیە لە دژی ئیرادەی سیاسیی گەلی کورد. وەزارەتی ناوخۆ ناوەندی کودەتاکەیە، پەلەپیتکەکێشی کردەوە و بڕیارەکانی دژ  بە دیموکراسییە و ناوەندی چەواشەکاریی و زەوتکردنی ئازادی و مافەکانە.

لە سەردەمی قەیومەکاندا لەو سێ شارەوانییەی ئەو گەورە شارانەدا هەموو سەرچاوەکانی شارەوانییەکان هڵچۆڕان و هەڵلوشران و وێرانەیەکیان لە دواى خۆیان بەجێهێشت. وەکو لە ڕاپۆرتی دیوانی ژمێرکاریدا هاتووە، وەزارەتی ناوخۆ و دەسەڵات لە ڕێگەی قەیومەکانەوە بونەتە ناوەندی گەندەڵکاری و بەرتیلخۆری.

ئەو دەسەڵاتە و وەزارەتی ناوخۆ بەرگەی ئەوەیان نەگرت، کە گەندەڵیەکانی سەردەمی قەیومەکان و گەندەڵکاریی قەیومەکانیان لە دژی سەرچاوەکانی گەل ئاشکرا ببن.

هێندەی نوکە دەرزییەک ئەو دەسەڵاتە ڕەوایەتیی دیموکراتیکی نەماوە. ئێستا لە رێگەى زەوتکردنی ئیرادەی گەلەوە ئەوەی لە سەندوقەکان بەدەستیان نەهێنا، دەیانەوێت بە فێل و تەڵەکە و توندوتیژییەکانی دەوڵەت بەدەستیبهێنن و ئەوەش بووەتە شتێکی ئاسایی هاوپەیمانیی ئاکەپە – مەهەپە.

گەلەکەمان هەرگیز ئەو شتانە قبوڵ ناکات. وەکو پێشتر خاوەنداری لە ئیرادە، نوێنەرە هەڵبژارێدراوەکانیان و حزبەکەیان دەکەن.

بێدەنگ نەبن، بێدەنگی بە مانای قبوڵکردنە

لەبەرانبەر ئەو دەسەڵاتەدا، کە ئیرادەی گەل زەوت دەکات، ئیرادەی سەندوقی هەڵبژاردن قبوڵ ناکات، بانگەوازیی پشتگیری بۆ هەموو هێزە دیموکراسییەکان، هاوڵاتییە خاوەن ویژدانەکانمان، حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی پەرلەمان و دەرەوەی پەرلەمان، دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، یەکێتیبەکان و سەندیکا و پیشەیەکان و کۆمەڵە دیموکراتییەکان دەکەین.

لە بەرانبەر ئەو دەسەڵاتەدا بەکارهێنانی ڕێگە دیموکراتیک و رەوا و دیموکراتیک، مافە دەستوورییەکان و مافی نێونەتەوەییەکان هەیە. بە تێکۆشانی هاوبەش و بڕیاری هێزە دیموکراسییەکان، دەتوانین دیموکراسی دەستەبەر بکەین.

بانگەوازمان بۆ هەموو ئەو کەسانە، کە لە ٣١ی ئازار/١١ی نەورۆز (خاکەلێوە) و ٢٣ی حوزەیران/ ٢ی پووشپەڕ دا دەنگیان داوە و بۆ ڕووخاندنی هاوپەیمانیەتیی ئاکەپە – مەهەپە و کاریان کردووە بۆ سەرکەوتنی دیموکراسی ئەوەیە، کە ئەمە بە تەنها کێشەی هەدەپە و گەلی کورد نییە، ئەوە کێشەی هاوبەشی هەموو گەلانی تورکیا و هێزە دیموکراسییەکانە. بێدەنگ نەبن و بێدەنگی بە واتای قبوڵکردنە."

****

 

ژ.ت