هەزاران کەس لە حەلەب بۆ ئازادیى ئۆجەلان رژانە سەر شەقامەکان

هەزاران کەس بۆ ئازادیى عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەرى گەلی کورد لە شاری حەلەبی سوریا رژانە سەر شەقامەکان و هێرشى دەوڵەتى تورکیاشیان بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان و عەفرین ئیدانەکرد.

 

هەزاران کەس بۆ ئازادیى عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەرى گەلی کورد لە شاری حەلەبی سوریا رژانە سەر شەقامەکان و هێرشى دەوڵەتى تورکیاشیان بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان و عەفرین ئیدانەکرد.

خۆپیشاندان و چالاکییەکە لەلایەن تەڤدەمەوە ڕێکخرابوو و هەزاران هاووڵاتى بەشدارییان تێدا کرد. خۆپیشاندانەکە بەرەو هۆڵى کۆبوونەوەکان لە رۆژئاواى گەڕەکى شێخ مەقسود دەستیپێکرد.

هەزاران کەس بە بەرزکردنەوەى وێنەکانى ئۆجەلان و ئاڵا بە شەقامە سەرەکییەکاندا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. خۆپیشاندەران چەندین دروشمیان بۆ ئازادیى ئۆجەلان بەرزکردەوە. لە دواى خۆپیشاندانەکە، خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانى شەهید دەستینا کۆبوونەوەیەکى جەماوەرییان ئەنجامدا.

محەمەد شێخۆ ئەندامى ئەنجوومەنى بنەماڵەى شەهیدان لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکەدا بۆ ئامادەبوان قسەى کرد و جارێکیتر داواى ئازادیى بۆ ئۆجەلان کرد. شێخۆ باسى ئەوەشیکرد، سیاسەتى دەوڵەتى تورک لە دژى سوریا پەیوەندیى بەو گۆشەگیرییە قورسەوە هەیە، کە خراوەتە سەر ئۆجەلان، چونکە زۆر لەوە دەترسن کە بۆچوون و رامانى ئۆجەلان لێرە جێبەجێ بکرێت.

لە دواى وتەى ئامادەبوان و بەڵێندانەوەى جەماوەر بۆ تێکۆشان و ئازادی و وتنەوەى چەندین دروشمى جۆراوجۆر، خۆپیشاندان و چالاکییەکە کۆتایى پێهات.

ر.م